"یوڤێنتۆس دهیهوێت كریستیانۆ تێھهڵكێشی گواستنهوهی مباپێ بكات"
یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی کلیان مباپی هێرشبەری یانەری پاریس سانجیرمانی فەڕەنسا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکاتە قوربانی.
رۆژنامەی وەرزشی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئەمڕۆ زانیارییەکی نوێ بڵاوکردووە، ئەویش ئەوەیە کە کارگێری یۆڤێنتوس ئامادەن هاوینی داهاتوو کلیان مباپێ هێرشبەری یانهی پاریس سانجیرمان بەرامبەر 360 ملیۆن پاوەند بگوازنەوە ریزەکانیان و لە پێناو بەدەست هێنانی تواناکانی ئەو یاریزانەش، ئامادەن کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پورتوگالی تێھهڵكێشی پرۆسهی گواستنهوهی هێرشبهره فهرهنسییهكه بكهن.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە ئەستەمە شازادەکان دەستبەرداری یاریزانەکەیان بن و لە بەرامبەردا رۆناڵدۆ بگوازنەوە یانەکەی، کە مووچەی هەفتانەشی گەورەترین کێشە دەبێت بۆ ئەوان.