حزبێكی توركی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەم نزیكانە لە سەر تەلەڤزیۆن دەردەكەوێت و ھاوسەنگییەكان دەگۆڕێت

"ئێستا ئۆجەلان وەك بوكەڵەیە بەدەست دەوڵەت و دەزگای ھەواڵگرییەوە"

K24 – ھەولێر:

سەرۆكی حزبی نیشتیمانی چەپڕەوی توركی، دۆغو برینجیك جەختیكردەوە، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كورستان "پەكەكە"، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، كە لە ساڵی 1999 گیراوە، بەم نزیكانە لە سەر تەلەڤزیۆن دەردەكەوێت.

دۆغو برینجیك، كە ناسراوە بەوەی پێشبینییەكانی جێبەجێدەبن به‌وه‌ی شته‌كانی پشت پەردە ئاشكرادەكات، لەسەر كەنالی "Habertürk TV" جەختیكردەوە، ئۆجەلان بەشێوەیەكی تەواو كەوتووەتە ژێر كۆنترۆڵی دەوڵەتەوە و گوتی: "ئێستا ئەو (ئۆجەلان) وەك بوكەڵەیە بەدەست دەوڵەت و دەزگای ھەواڵگرییەوە.. ئێستا بەكاری دەھێنن".

عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە جاری دووەمی ئامادەكارییه‌كان بۆ ھەڵبژاردنەكانی ئستەنبۆل لە 23/ حوزەیرانی 2019، رەخنەی لە كاندیدی پارتی گەلی كۆماریی بەرھەڵستكار، ئەكرەم ئیمام ئۆغلو گرت و جەختیكردەوە، ھیچ شتێكی بۆ كورد پێ نییە و داوای لە كورد كرد، پشتیوانی پارتی داد و گەشەپێدان، عەلی بینالی یەلدرم بكەن.

ئۆجەلان میوانی تەلەڤزیۆنی فەرمیی حكومەت بوو، ھەرچەندە خۆی لە دواكراوان بوو و ناوی لە لیستی دواكراوانە لە لای پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆڵەوە.

سەرچاوە: زەمانی توركی