نووسه‌ر و ئه‌دیبی هه‌ورامان عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و ئه‌دیب و شاعیری بواری منداڵان، مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح هه‌ورامی، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له سلێمانی كۆچی دواییكرد.
پرۆفایلی عوسمان محه‌مه‌د هه‌ورامی
* له ساڵی 1940 لە شارۆچكەی تەوێڵە لە دایكبووە.
* له ساڵی 1947 لە قوتابخانەی تەوێڵە خراوەتە بەر خوێندن.
* له ساڵی 1948ماڵیان چووه‌ته شاری سلێمانی و تا كۆچی دواییكرد له‌وێ ژیا.
* خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە.
* ساڵی 1958 لە قوتابخانەی تەوێڵەی سەرەتایی كوڕان مامۆستای كاتیی بووە.
* ساڵی 1959 له‌بەشی زمانی كوردی له كۆلیژی ئاداب له به‌غداد وه‌رگیراوه، بەڵام له‌به‌ر هەژاریی تەنها دوو مانگ خوێندویه‌تی و به ناچاریی وازی لێهێناوه.
* ساڵی 1959 لە گوندی (چنارنە)ی سەر بە ناحیەی (بنگرد) كراوە بە مامۆستای كاتیی.
* ساڵی 1960 بووه به مامۆستای هه‌میشه‌یی له گوندی (شێنێ)ی سەر بە قەڵادزێ.
* ماوه‌ی 14 ساڵ به‌رنامه‌ی (خه‌نده) ی پێشكه‌ش كردووه له رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌ی تایبه‌ت به هونه‌ر و ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری منداڵانی كوردستان بوو.
* بۆ ماوه‌ی 47 ساڵ وه‌ك مامۆستایه‌كی دڵسۆز، خزمه‌تی به منداڵان كردووه.
* یه‌كه‌م كه‌س بووه، كه وشه‌ی (ئاماژه)ی له نووسیندا به‌كارهێناوه.
* ساڵى (2003 - 2006) وەک شارەزا لە خانەى وەرگێڕان کاریکردووە.
* تا ئێستا 18 كتێبی به‌چاپگه‌یاندووه بۆ منداڵان.
* چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه، له‌وانه:
1- وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووجار.
2- بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى سلێمانى.
3- بنکەى ڕووناكبیری گەلاوێژ.
4- دووەمین فێستیڤاڵى هەورامان.
5- گۆڤاری گوڵه‌كان.
6- گۆڤاری جگه‌رگۆشه‌كان.