ئالان حه‌مه‌سه‌عید: شانازی به قوتابیانی خوێندنی كوردیی له كه‌ركووك ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنی كوردیی له شاری كه‌ركووك، به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، وێڕای دابه‌شكردنی خه‌ڵات به‌سه‌ر قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی خوێندنی كوردییدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌سه‌عید رایگه‌یاند، پشتیگیری تەواو لە خوێندنی کوردی لە کەرکووك ده‌كه‌ین.
گوتیشی: گرنگیدان بە خوێندنی کوردیی لە کەرکووك لە پێشینەی کارەکانی کابینەی نۆیەمە و شانازی بە قوتابیانی خوێندنی کوردیی لە کەرکووك دەکەین کە بەم باردۆخە نائاساییەی لە پارێزگاکەیان هەیە لە پرۆسەی خوێندن بەردەوامن.