تهندروستی جیهان هۆشداری له دۆخی تهندروستی سلێمانی دهدات
K24- سلێمانی:
نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە پارێزگای سلێمانی باس لە ھەڵسەنگاندنی رێکخراوەکەیان دەکات بۆ دۆخی تەندروستی سلێمانی و دەڵێت: ئەگەر ئامارەکان بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بن، ئەوا پێشبینی دەکرێت لە کاتی دابەزینی زیاتری پلەکانی گەرما و ھاتنی وەرزی زستان، دۆخەکە زۆر مەترسیدارتر بێت .
دكتۆر نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھان لە سلێمانی گوتیشی: سلێمانی لە رووی رێژەی تووشبوون ڤایرۆسی كۆرۆنا، شەشەمی پارێزگاكانی عێراقە.
ههورهها نهیشاردهوه، کە ئەگەر خەڵك وەك ئێستا بەردەوام بێت و گوێ به رێنماییهكانی خۆپارێزی نەدەن، ئهوا لە وەرزی زستاندا دۆخەکە زۆر مەترسیدار دەبێت، چونکە لەو کاتەدا ڤایرۆسەکە زیاتر چالاكتر دەبێت.
هاوكات بە گوتەی نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھان لە سلێمانی، رێکخراوەکەیان بە گرنگ و پێویست دهزانێت ھەرکات ھاووڵاتیان ھەست بە یەکێك لە نیشانەکانی کۆرۆنا بكهن، پێویسته بە زوویی سەردانی پزیشك بکهن، چونکە بە پێی بەدواداچوونەکانیان، بەرزی رێژەی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە لە سلێمانی ئەوەیە، كه ھاووڵاتیان درەنگ سەردانی پزیشك دەکەن بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرن.
H.B