بۆ دابینكردنی مووچە عێراق پێویستی بە زیاتر لە 57 ترلیۆن دینارە

راپۆرتێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی راپۆرتێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، حكومەت بۆ دابینكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول تاوەكو مانگی كانوونی یەكەم پێویستی بە 57 ترلیۆن و 800 ملیار دینارە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، به‌ پەسەندكردنی 41 ترلیۆن دیناری دیكه‌ی قه‌رز، كه‌ ده‌كاته‌ 35 ملیار دۆلار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، ئه‌وه‌ كۆی قه‌رزه‌كان دەگاتە 111 ترلیۆن دینار، بەجۆرێك قەرزی دەرەكی گەیشتووەتە نزیكەی 70 ترلیۆن دینار ئەمەش ھاوتایە بە %70ی كۆی بەرھەمی ناوخۆ.

 ئاماژە بەوەشكراوە، قەرزی ناوخۆیی لە مانگی ئابی ئەمساڵ 52 ترلیۆن دینار بووە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا 14 ملیار دیناری دیكە قەرز لە وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی كراوە، جگە لەوەی لە دوو مانگی رابردوودا بۆ پڕكردنەوەی كورتھێنانی مووچە نزیكەی 10 ملیار دۆلاری دیكە قەرزی ناوخۆیی كراوە.