ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە بەریتانیا رکابەری یەکتری دەکەن

تەنها هەشت مانگ بەسەر پەیوەندی کردنی برۆنۆ فێرنادێز یاریزانی هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ بە یانەی مانچێستەر یونایتد تێدەپەڕێت و ئێستا هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا رکابەری گواستنەوەی دەکەن.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردووە، دوای کێشەکەی نێوان ئۆلێگێنار سۆلشایەر راهێنەری مان یونایتد لەگەڵ ناوەڕاستکاری پۆرتوگاڵی یانەکەی، هەردوو یانە ئیسپانیەکە دەیانەوێت سوود لەم دەرفەتە ببین و هاوینی داهاتوو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان، لە کاتێکدا هەردوو یاریزان و راهێنەرەکە لە ماوەی رابردوو رەتیان کردووەتەوە هیچ کێشەیەکیان لە نێوانیاندا هەبێت و ئاسودەیە لە یانەکەی.

بە پێچەوانەوە چەند کەسێکی نزیک لە برۆنۆ فێرناندێز ناوەڕاستکاری شەیتانە سوورەکان ئاشکرایان کردووە ئەو یاریزانە لە یانەکەی دڵخۆش نیە و ئەگەر بارودۆخەکە هەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا دوور نیە ساڵی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت.

برۆنۆ فێرناندێز - سۆلشایەر
برۆنۆ فێرناندێز - سۆلشایەر