رۆبینیۆ ناتوانێت یاریی بۆ سانتۆس بکات

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو یانەی سانتۆسی بەڕازیلی گواستنەوەی رۆبینیۆ هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان راگەیاند، بەڵام ئەو یاریزانە بە هۆی کێشەیەکی تایبەتیەوە ناتوانێت یاریی بۆ ئەو یانەیە بکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی سانتۆسی بەڕازیلی بڵاویکردەوە، گرێبەستی یاریزانی نوێی یانەکەیان وەستاندووە و ئەو یاریزانە تاوەکو چارەسەر کردنی کێشەکەی ناتوانێت پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات، بە هۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە ساڵی 2013 کاتێک لە ریزەکانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی یاریی دەکرد، بەمە تۆمەتبار کراوە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە دەست درێژی سێکسیان کردووەتە سەر خانمێک.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە رۆبینیۆ لە ساڵی 2017 لەلایەن دادگای ئیتاڵیا بە 9 مانگ زیندانی کردن تۆمەتبارە و هەر کاتێک کێشەکەی یەکلایی کردەوە، ئەو کات گرێبەستەکەی واژۆ دەکەن.