به‌رپرسێكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی "له سنووری په‌كه‌كه لە قەندیل بێ سه‌روشوێنە"
K24 - رانیە
ئەندامی ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و بەرپرسی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، دوو رۆژە له دوای په‌ڕینه‌وه‌ی بۆ بناری قه‌ندیل و سنووری پەکەکە بێ سه‌روشوێنه.
باوەڕ محەمەد، کوڕی گەورەی محەمەد گرتکی بە کوردستان24ـی راگەیاند "باوکم لە کاتژمێر 09:00ـی بەیانیی رۆژی پێنجشەممە (15-10-2020) لە ماڵ دەرچووە (لە رانیە) و لە کاتژمێر 12:00ـی هەمان رۆژ مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە و بێسەروشوێنە".
بنەماڵەی بەرپرسەکەی دەڤەری راپەڕینی هاوپەیمانی نیشتمانی، هەمان رۆژی ونبوونی محەمەد گرتکی، ئاسایش و پۆلیسی رانیەیان ئاگادارکردووە، بەڵام بەگوتەی کوڕەکەی "هەتاوەکو ئێستاش هیچ هەواڵ و سۆراغێکی باوکم نییە".
محەمەد گرتکی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە لە ماڵەکەی دەرچووە و کوڕەکەی دەڵێ "دوایین شوێن کە باوکم لێی بینراوە، بازگه‌ی ئاسایشی زوركانە"، دوای ئه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه ناوچه‌ی بناری قه‌ندیل و پاشان هیچ هەواڵێکی نەماوه.
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕینی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆی چووه، سنووری ده‌سه‌ڵاتی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ـیه.
هـ.ر.