چوار یاریزانی بارسێلۆنا سکاڵا لە یانەکەیان دەکەن

کێشەکانی بارسێلۆنا تاوەکو دێت گەورەترن دەبن و ئێستاش چوار یاریزانی تیپی دووەمی ئەو یانەیە بە هۆی پێنەدانی پارەی گرێبەستەکەیان سکاڵایان لە دژی یانەکەیان تۆمار کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، هەر یەک لە یاریزانەکانی تیپی دووەمی ئەو یانەیە کە پێگەیشتووی ئەکادیمیای لاماسیان بە هۆی پێنەدانی 40 هەزار یۆرۆ لە پارەی گرێبەستەکەیان کە بەشی هەر یەکەیان 10 هەزار یۆرۆیە، سکاڵایان لە دژی یانەکەیان تۆمار کردووە و داوای مافەکانیان دەکەن، ئەو یاریزانانەش هەر یەکە لە سێرجی پویج، گیهم هایمێ، کیکێ ساڤیا و ووشومین.

ئەو یاریزانانە دوای سەرکەوتنی یانەکەیان بۆ قۆناخی پلەی ئۆفی خولی پلە سێیەکانی ئیسپانیا بە مەبەستی سەرکەوتن بۆ ریزی یانە پلە دووەکان بەڵێنیان پێدرابوو کە پاداشت دەکرێن.