ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان

زۆرترین تووشبوون و چاکبوونەوە لە دهۆک تۆمارکراوە

K24 - هەولێر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: 723 کەسی دیکە لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 23ـی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ زۆرترین تووشبوو و چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو لە دهۆک تۆمارکراون بەمشێوەیە:

- تووشبوو: 365
- چاکبوونەوە: 196

سلێمانیش کە لە رووی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا شەشەم پارێزگای عێراقە، ژمارەی مردن بە کۆرۆنا هەر لێی بەرزە، لەو 23 کەسەی لە شەو و رۆژی رابردوودا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، نۆیان لە سلێمانین.