ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی عێراق سووتاندنی باره‌گای پارتی له به‌غدا شه‌رمه‌زار ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی میدیایی مسته‌فا كازی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، كازمی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات.
ئاشكراشیكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سووتاندنی باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری له‌یاساده‌رچوو گفتوگۆ ده‌كرێت و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی به توندی ئه‌و هێرش و په‌لاماردانه ئیدانه ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندروه‌كه‌دا هاتووه، "فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی ده‌كات".
ئاماژه به‌وه دراوه، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ده‌ستی به كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له كرد و له میانه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گۆڕانكارییه ئه‌منییه‌كانی وڵات تاوتوێ كران".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌نجوومه‌ن رووداوی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستانی له به‌غدا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه تاوتوێ كر، كه پێشێلی بنه‌مای ئاشتیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان كرد و په‌نایان بۆ توندوتیژی و سووتاندنی باره‌گاكه برد، ئه‌نجوومه‌ن ئه‌و كاری ئیدانه كرد و بڕیاریدا به سه‌رۆكایه‌تی راویژكاری ئاسایشی نیشتمانی لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه بكات، لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ش خۆی له گه‌ڕان هۆكاره‌كانی هێرشه‌كه و هه‌ڵسه‌نگاندنی رۆڵی هێزه ئه‌منییه به‌رپرسه‌كان له پارێزگاریكردن له باره‌گاكه و ده‌وروبه‌ریدا ده‌بینێته‌وه، وێڕای هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و هێرشه‌دا تێوه‌گلاون و تا ئێستاش 15 كه‌سی له‌یاسا ده‌رچوو به‌و تۆمه‌ته ده‌ستگیركراون".
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌نجومه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و په‌لاماردانه ده‌كاته‌وه و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ش ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه بۆ سه‌ر هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌كرێن. دووپاتیش ده‌كاته‌وه، حكومه‌ت هه‌موو رێكاره‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌به‌ر، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی یاسا بشكێنن".
داواش له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان په‌نا ببنه به‌ر دیالۆگ له رێگه‌ی كه‌ناڵه سیاسییه‌كانه‌وه.
H.B