له په‌رله‌مانی ئێران داوای هه‌زار جار له سێداره‌دانی حه‌سه‌ن رۆحانی ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
موجته‌بی زو ئه‌لنوری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی له په‌رله‌مانی ئێران داوا ده‌كات، هه‌زار جار حه‌سه‌ن رۆحانی له‌سێداره بدرێت.
زو ئه‌لنوری له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر روی قسه‌كانی له حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌كه‌ی كرد و نووسیویه‌تی: "زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێران به كه‌متر له دوورخستنه‌وه و سزادانت رازی نییه، پێویسته عه‌لی خامنه‌یی فه‌رمانی هه‌زار جار له‌سێداره‌دانت بۆ ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان رازی بێت".
ئه‌مه دوای گفتوگۆیه‌كه‌ی رۆحانی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی حكومه‌تی ئێران هاتووه، كه باسی له‌و رێكه‌وتنه كرد، كه له نێوان ئیمام حوسێن، كوڕی ئیمام عه‌لی بن ئه‌بی تالب له‌گه‌ڵ معاوییه بن ئه‌بی سوفیان واژۆی كردبوو و به‌و شێوه‌یه لێكدرایه‌وه، كه مه‌به‌ستی رۆحانی له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكه وه‌ك بانگهێشتكردنێكه بۆ دانوستانكردنی ئاشتیانه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی حكومه‌تی ئێران‌دا، حه‌سه‌ن رۆحانی گوتی: "پێویسته ئێرانییه‌كان له سه‌رده‌می ئاشیدا پیاوی ئاشتی بن و له سه‌رده‌می جه‌نگدا پیاوی جه‌نگ بن"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێران هه‌ڵه ده‌كات كه له‌سه‌رده‌می ئاشتیدا جه‌نگ بكات و له سه‌رده‌می جه‌نگیشدا رێكه‌وتن بكات".
چالاكوانان كۆمێنتی جۆراوجۆریان له‌سه‌ر ئه‌و تویته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئێران نووسیوه، له‌وانه‌ش ساره مه‌عسومی، رۆژنامه‌نووسی بواری دیبلۆماسیی نێوده‌وڵه‌تی، كه به پشتیوانێكی دیاری حكومه‌تی ئێران ده‌ناسرێت، له تویته‌ر وه‌ڵامی رۆحانیی داوه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "تۆ به ده‌نگی 204 هه‌زار كه‌سی ئێرانی هاتییه په‌رله‌مان، ئێستاش به نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ره‌های گه‌لی ئێران قسه ده‌كه‌ی!!".
هاوكات عه‌بد ئه‌لره‌زا داوری، راویژكاری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی ژنه‌ژاد، سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران بۆ كاروباری میدیایی گوتی: "تكایه رۆحانی دوور بخه‌نه‌وه، به‌هۆی بێتوانایی له سیاسه‌تدا، به‌ڵام له‌سێداره‌ی مه‌ده‌ن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری و بژێوی ژیان، داته‌پینی نرخی دراوی ئه‌و وڵاته و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان، حه‌سه‌ن رۆحانی رووبه‌ڕووی لێشاوێك ره‌خنه‌ی توند بووه‌ته‌وه و دوای سه‌ركه‌وتنی پارێزگارانی ئه‌و وڵاته و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، و سه‌رۆكایه‌تی كردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د باقر قالیباف، ركابه‌ری پێشووی رۆحانی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2017، ئه‌و ره‌خنانه‌ش زیاتر بوون، كه ئاراسته‌ی رۆحانی ده‌كرێن.
پێشتریش عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه له په‌رله‌مانه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه یان دوورخستنه‌وه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ده‌ده‌رێن، كه بڕیاره له هاوینی ساڵی داهاتوو كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بێت.
H.B