ته‌رمی 12 كه‌س به كوژراوی دۆزرانه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی 12 كه‌سیان به كوژراوی دۆزیوه‌ته‌وه، كه پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه له رێگه‌ی ئۆتۆمبیلی سه‌ربازییه‌وه له ناوچه‌ی فه‌رحانیه‌ی قه‌زای به‌له‌د، له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌یدن رفێندرابوون.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، 8 له‌و كه‌سانه‌ی رفێندرابوون و ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه، سه‌ر به هێزه‌كانی پۆلیسن و 4ی دیكه‌ش هاووڵاتی سڤین.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌ممار جه‌بر، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین داوای له مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، ده‌ستبه‌جێ بێته سه‌ر هێڵ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی روون له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه دۆخی گشتیی ئه‌منی له عێراق ناسه‌قامگیره و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری له‌یاسا ده‌رچوو له شاری به‌غدا، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئاگریان له باره‌گاكه و ئاڵای كوردستان به‌ردا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌رێمی و ناوخۆیی به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B