گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق به كوشتنی 12 هاووڵاتییه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
ناوه‌ندی عێراقی بۆ به‌به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی جه‌نگ كه ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆیه و به رێكخراوێكی مافی مرۆڤی عێراقی ناسراوه، رایگه‌یاند، "چه‌كدارانی گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق ئه‌و 12 كه‌سه‌یان كوشتووه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ناوچه‌یه‌كی قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رفێندرابوون و دواتر ته‌رمه‌كانیان به كوژراوی دۆزراونه‌ته‌وه و له‌ناویان 4 منداڵ هه‌ن".
ئه‌و رێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ ئه‌مه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، "سه‌رچاوه‌یه‌ك به ئێمه‌ی راگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك میلیشیای سه‌ر به گروپی عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له قه‌زای به‌له‌دی باشووری سه‌ڵاحه‌دین، له كرده‌یه‌كی چه‌كداریدا 12 هاووڵاتیی سڤیلیان كوشتووه، كه 4ـیان منداڵن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه سه‌ر به هۆزه‌كانی روفه‌یعات و جه‌یساتن".
تا ئێستاش نه گروپی چه‌كداری عه‌سایئب ئه‌هلول حه‌ق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و نه هیچ لایه‌نێكی دیكه به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه رانه‌گه‌یاندووه.
عه‌سائیب ئه‌هلول حه‌ق، گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبییه و له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت و یه‌كێكه له توندڕه‌وترین گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق و ده‌گوترێت، فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرێت.
H.B