میسال ئالوسی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌غدا روویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو
K24- هه‌ولێر:
میسال ئالوسی، ئه‌مینداری گشتی حزبی ئومه‌ی عێراقی سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سووتاندنی باره‌گاكه و ئالای كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا به‌لای منه‌وه وه‌ك سیاسه‌تمه‌دار و هاووڵاتییه‌كی عێراقی رووداوێكی له‌ناكاوی گه‌وره بوو.
ئه‌م گوتانه‌ی ئالوسی له كاتی میوانداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ژووری هه‌واڵ له ستۆدیۆی ناوه‌ندی كوردستان24 هاتوون و گوتی: ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روویدا كاره‌ساتێكی گه‌وره و ئازارێكی گه‌وره‌یه، نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی سووتاندنی باره‌گایه‌ك، به‌ڵكو ئه‌مه ئاماژه‌یه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی گروپه میلیشیاكان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه و تێكشكاندنی بنه‌ماكانی دیموكراتی، پێكه‌وه‌ژیان و مافی مرۆڤه له وڵات.
جه‌ختیشی كرده‌وه، پیشكه‌وتنی باش له كوردستان هه‌یه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه ئیره‌یی به‌و پێشكه‌وتنانه ببرێت، چونكه ناتوانن وه‌ك سه‌ركرده‌كانی كورد بن و چاویان لێ بكه‌ن و گوتیشی: "خه‌ڵكێك هه‌یه ده‌یه‌وێت فیتنه بنێته‌وه و سووكایه‌تی به شكۆی كوردستان بكات، ئاڵای كوردستان مێژوویه‌كی پڕ شانازیی هه‌یه، ئاڵای نه‌ته‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌نه كه قوربانییه‌كی زۆری داوه، ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ كرا، ته‌نیا هێرش نییه بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئاڵای كوردستان، به‌ڵكو ئه‌مه هێرشكردنه بۆ سه‌ر ته‌واوی عێراقییه‌كان".
ئالوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌وه‌ی كه ئازارم ده‌دات ئه‌وه‌یه، هه‌ندێك هێزی چه‌كداری عێراقی ده‌بینم، كه له‌كاتی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی له به‌غدا له شوێنی رووداوه‌كه وه‌ستاون و ده‌یانزانی كه پلانێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و باره‌گایه له ئارادایه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر په‌لاماردانه‌كه ده‌سته‌وه‌ستان بوون و به‌رهه‌ڵستی هێرشبه‌رانیان نه‌كرد و حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ نه‌كرد".
دووپاتیشی كرده‌وه، تا ئه‌و جۆره گروپانه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌بێت هێرشی ئازادانه ئه‌نجام بده‌ن، ژیانی هاووڵاتیانی عێراق به‌رده‌وام له مه‌ترسیدا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و گروپانه ئه‌جێندای ده‌ره‌كییان له‌پشته و له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراقه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن و هان ده‌درێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی بۆ ئه‌و جۆره ره‌فتارانه هه‌بێت و ده‌بێت ئه‌و توانایه‌شی هه‌بێت، كه پارێزگاری له خه‌ڵكی عێراق بكات و رێكه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگالیش به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێنێت كه به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی خۆی و حكومه‌ته‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش نیشان بدات، كه وڵات له‌لایه‌ن گروپه میلیشیاكان و حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌ڕێوه نابرێت، كه ده‌ستی وڵاتانی ده‌ره‌كییان له‌پشته.
H.B