عەلی پێشەوا قازی: تا دوا ھەناسە لەپێناو بەرزی ئاڵای كوردستان تێدەكۆشین

"هیوادرم گەلی کورد لەو رووداوە دڵتەزێنانە پەند وەرگرێ"

K24 ھەولێر

عەلی پێشەوا قازی محەممەد، كوڕی سەرۆك كۆماری كوردستان (پێشەوا قازی) سەرۆكۆنەی سوتاندنی ئاڵای كوردستان و بارەگای لقی پارتی لە بەغدا دەكات و رایدەگەیەنێت، باوكم و ھەزاران كوردی دیكە گیانیان فیدای ئاڵای كوردستان كردووە، تا دواھەناسە لەپێناو بەرزی و شەكاوەی ئاڵای كوردستان تێدەكۆشین.

عەلی پێشەوا قازی محەممەد لە پەیامێكدا نووسیویەتی: "سوتاندن و بێڕێزی کردن به ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە سیمبۆلی نەتەوەکەمانە و هێرش و وێران کردنی بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری بەغدا بەدەست نەیارانی گەلەکەمان، بە توندی مەحکوم دەکەم و تا دوایین هەناسەم تێدەکۆشم کە هەر بەرز و شەکاوە بمێنی ئەو ئاڵایەی کە مەرحومی باوکم پێشەوا قازی محەممەد و هەزاران شەهیدی تری نیشتمانم گیانیان فیدای کردووە، هیوادرم گەلی کورد لەو رووداوە دڵتەزێنانە پەند وەرگرێ و پشت بە بێگانان نەبەستێ و بزانێ کە غەیری خۆمان کەس دڵسۆزمان نییه".