دژی كوشتنی "مامۆستا فه‌ره‌نسییه‌كه" له پاریس خۆپیشاندان كرا
K24 – هه‌ولێر:
كوژرانی مامۆستایه‌كی مێژوو له لایه‌ن گه‌نجێكی چیچانستانییه‌وه، ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی رووداوه‌كه له ئاستی ره‌سمی، ئه‌مڕۆ له پاریس خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو.
"سامۆئیل باتی"، ته‌مه‌ن (40 ساڵ)، مامۆستای وانه‌ی مێژوو بوو، دوێنێ له به‌رده‌م قوتابخانه‌كه‌ی له لایه‌ن كه‌سێكی (18 ساڵ) و به ره‌چه‌ڵه‌ك چیچانستانییه‌وه سه‌ری له جه‌سته‌ی جیاكرایه‌وه.
میدیای فه‌ره‌نسا باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و مامۆستایه له وانه‌ی مێژوودا، به قوتابییه‌كانی وتووه، كێ "موسڵمانه" ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌رز كردووه‌ته‌وه، وتوویه‌تی بچنه ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌كه، چونكه وێنه‌یه‌كی تاسێنه‌ر پیشانی قوتابیان ده‌ده‌م.
به گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌كان و وته‌ی قوتابییه‌كان، ئه‌و مامۆستایه، وێنه‌ی كاریكاتێره‌كانی گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی پیشانی قوتابیان داوه، كه ئه‌و گۆڤاره له دژی كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام كێشابوونی.
پۆلیس، ئه‌و كه‌سه‌ی له گه‌ڕه‌كێكی ده‌وربه‌ری پاریس گوله‌باران كرد، كه ده‌ستی چووبووه خوێنی مامۆستاكه.
هاوكات داواكاری گشتی پاریس رایگه‌یاند، (10) كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه تێوه‌گلابن له تاوانی كوشتنی ئه‌و مامۆستایه.