ئیسرائیل: نابێت رێگه بدرێت قه‌ده‌غه‌ی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، "بینی گانتس" رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ده‌ستی به چه‌كی نوێ و پێشكه‌وتوو نه‌گات.
له تویتێكدا، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه و جیهان هه‌وڵه‌كانی چڕ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له ئێران بگیرێت و بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی كڕینی چه‌ك له‌سه‌ری به‌رده‌وام بێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئێران نه‌ك ته‌نیا بۆ ئیسرائیل، به‌ڵكو بۆ ناوچه‌كه و جیهان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
به گوێره‌ی ده‌قی ئه‌و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌ڵمانیا له مانگی ته‌مموزی 2015 له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له برۆكسل واژوویان كرد، ئه‌مڕۆ (18ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) دوا رۆژی ئه‌و سزا نێوده‌وڵه‌تیانه ده‌بێت، كه سه‌پێندراوه به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له بواری چه‌كدا.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و سعوودیه و ئیسرائیل هه‌وڵه‌كانیان چڕكردبوویه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به گوێره‌ی بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و سزایانه له‌سه‌ر ئێران درێژ بكرێنه‌وه، به‌ڵام رووسیا و چین نه‌یاری پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوون و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دژی وه‌ستانه‌وه.