ئەنەکەسە هێرشکردنە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا سەرکۆنە دەکات

داوای لە حکومەتی عێراق كرد هێرشکاران سزا بدات

K24 – ھەولێر:

ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا كرد.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە لە راگەیاندراوێکدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و سووتاندنی ئاڵای کوردستانی کردووە و ئەو کارەشی بە هەنگاوێکی لە دژی گەلی کوردستان داناوە.

ئەنەکەسە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشکردنە سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سووتاندنی ئاڵای کوردستان لە کاتێکدایە هەولێر و بەغدا هەوڵی چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان دەدەن و داواش لە حکومەتی عێراق دەکات هێرشکاران سزا بدات.