ئازادکردنی چەکدارانی داعش نیگەرانی کەسوکاری قوربانیانی لێدەکەوێتەوە

به‌شێك له‌ ئازادكراوانی داعش ده‌ستیان له‌ كوشتن و ئازاردانی ئێزدییه‌كاندا هه‌بووه‌
kurdistan24.net

K24- دهۆك:

ئازادکردنی چەکدارانی داعش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە کەسوکاری قوربانیانی شەڕی داعشی نیگەران کردووە، داواش لە حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن، هەڵوێستیان لەدژی ئازادکردنی چەکدارانی داعش هەبێت.

له‌مباره‌شه‌وه‌ حوسێن قائیدیی، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدیش دەڵێت: بەشێك لەو چەکدارانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆسەرەوە ئازاد کراون، دەستیان لە ئازاردان و کوشتنی ئێزدییەکان لە شنگال هەبووە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ بڕیارێك 631 چه‌كداری داعشی له‌ زیندانه‌كانی ئازاد كردووه‌، كه‌ پێشتر به‌شدارییان له‌ چه‌ندین تاوانی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی بێتاواندا كردووه‌ و ده‌ستیان به‌ خوێنی كوردانی ئێزدی سووره‌.

H.B