درێژترین ماوەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت
K24- هەولێر:
دیانا هایەر، خانمێکی تەمەن 67 ساڵی ئەمەریکی دوای شەش مانگ لە تووشبوونی بە کۆرۆنا و جەنگ لەگەڵ ڤایرۆسەکە، گەڕایەوە ماڵەوە.
ئەو خانمە 196 رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە و لە ئەمەریکا یەکەم نەخۆشە ئەو ماوە زۆرە بەهۆی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
ئەگەرچی دیانا گەڕاوەتەوە ماڵەوە، بەڵام هێشتا پێویستی بە هەناسەی دەستکردە و ناشتوانێت زیاد لە 50 پێ زیاتر رێ بکات، چونکە ڤایرۆسەکە زیانی زۆری لە سییەکانی داوە.
پزیشکان دەڵێن، سەرەتا ئەو خاتوونە سێ نیشانەی هەبووە، پلەی گەرمی زۆر، کۆکە و رشانەوە بەڵام دواتر خوێن نە دەچوو بۆ کۆڵۆنی و تووشی کێشەی هەناسە، گەدە و گورچیلە بووەتەوە.
لە ماوەی ئەو ماوەیە، سێ جار پزیشکان خێزانەکەیان ئاگادار کردووە تاکو بۆ دواجار ماڵئاوایی لێ بکەن، بەڵام دیانا توانی سەربکەوێت.
لەبارەی چاکبوونەوەی، دیانا دەڵێت، پشتگیریی هەمووان و ورە بەرزی خۆم، زۆر هاوکارم بوو.
NewYork Post