سه‌رۆكی شاره‌وانی كۆپنهاگن به هۆی گێچه‌ڵی سێكسییه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
"فرانك جنسن" سه‌رۆكی شاره‌وانی "كۆپنهاگن"ی پایته‌ختی دانیمارك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وازی له پۆسته‌كه‌ی هێنا و ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی "جنسن" دوای ئه‌وه دێت، كه ناوبراو تۆمه‌تبار كراوه به‌وه‌ی گێچه‌ڵی سێكسی له دژی ژنان كردووه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی پایته‌ختی دانیمارك، ته‌مه‌نی (59) ساڵه و له نێوان ساڵانی (2004 - 2012) چه‌ندین ره‌فتاری دزێو و گێچه‌ڵی سێكسی له دژی ژنان كردووه. كه یه‌كێك له قوربانییه‌كان "ماریا جودمی" ئه‌ندامی پارتی سۆسیالیست دیموكراته له ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی پایته‌ختی دانیمارك.
ئه‌و ژنه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "جنسن" له سه‌ندیكای پارێزه‌ران و له ساڵی (2012)، كاتێك وه‌ك سكرتێری رێكخستنی دیموكراته‌كان بووه له كۆپنهاگن، گێچه‌ڵی سێكسی پێكردووه.
"جنسن" له (2010)ه‌وه سه‌رۆكی شاره‌وانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یه‌تی و هه‌روه‌ها جێگری پارتی دیموكراتی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه.