كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خشته‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ئاشكرا كرا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كات و خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقی بڵاو كرده‌وه، تێیدا یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی له خوله‌كه له رۆژی 26ــی ئه‌م مانگه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 20 ئۆكتۆبه‌ری 2020، لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا سه‌رجه‌م یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق له ماوه‌ی 3 رۆژ به‌ڕێوه بچێت، به‌پێی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه.
خشته‌ی یارییه‌كانی 25ـی ئه‌م مانگه
شوڕته ـ زه‌ورا (كاتژمێر 03:00)
جه‌وییه ـ كاره‌با (كاتژمێر 06:00)
دیوانییه ـ نه‌جه‌ف (كاتژمێر 03:00)
نه‌فتی وه‌سه‌ت ـ سه‌ماوه (كاتژمێر 06:00)
مینا ـ حدوود (كاتژمێر 06:00)
یارییه‌كانی 26ـی ئه‌م مانگه
ئه‌مانه‌ی به‌غدا ـ هه‌ولێر (كاتژمێر 03:00)
ته‌ڵه‌به ـ نه‌فتی باشوور (كاتژمێر 06:00)
نه‌فت ـ سناعات كاره‌با (كاتژمێر 03:00)
یارییه‌كانی 27ـی ئه‌م مانگه
زاخۆ ـ كه‌رخ (كاتژمێر 03:00)
قاسم ـ نه‌فتی میسان (كاتژمێر 03:00)
خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 20 یانه به شێوازی سیسته‌م خولی (چوون و هاتن) به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كانی زاخۆ و هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ردوو یانه‌ش له گه‌ڕی دووه‌می خوله‌كه له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.