فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر سووریا

ئامانجەکەی ئاشکرا دەکرێت

فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوچەی قونەیترەیان لە باشووری سووریا بۆردومان کرد.

ئاژانسی سانای سەر بە حکومەتی سووریا بڵاویکردەوە، یەکێک لە مووشەکەکان بەر قوتابخانەی گوندێکی ناوچەکە کەوتووە، بەڵام هیچ زیانێک ئاشکرا نەکراوە.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەوەی ئاشکرا کردووە، فڕۆکەکانی ئیسرائیل ئامانجیان بنکەکانی سەر بە میلیشیاکانی ئێران بووە.

رووسیا و ئێران پشتگیریی مانەوەی ئەسەد دەکەن لە سووریا و ئیسرائیلیش مانەوەی ئەسەد و زیادبوونی هەژموونی ئێران لە سووریا بە هەڕەشە بۆخۆی دەزانێت.

لە ساڵی 2011ـەوە، جەنگی ناوخۆی سووریا بەردەوامە و لەو کاتەوە فڕۆکەکانی ئیسرائیل سەدان هێرشیان بۆ سووریا ئەنجامداوە.

AFP