زیاتر لە 2 ھەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە
K24 – ھەولێر
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، تائێستا زیاتر لە 2 ھەزار پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوونە.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرونا لەنێو پزیشكان، كارمەند و خۆبەخشان روو لە زیادبوونە، لە هەولێر نزیكەی 1100 و سلێمانی زیاتر لە 750، دهۆك 580 و لە ھەڵەبجە 15 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوونە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی جەخت دەكاتەوە، بە پابەندبوون بە رێنماییەكان نەك تەنها خۆتان و خانەوادە و دەوروبەرت دەپارێزی، بەڵكو گیانی ئەو فەرمانبەرانەش دەپارێزی كە لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەن دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا.