لە عێراق 3 ھەزار 667 تووشی كۆرۆنا بوون و نزیكهی سێ ههزاریش چاكبوونهوه
K24 – ههولێر:
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 21/10/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە: عێراق لەو شەو و رۆژەدا 3 ھەزار 667 حاڵەتی نوێ تووشبوون بە كۆرۆنای تۆماركردووە، ھاوكات 2 ھەزار و 876 حاڵەتی چاكبوونەوەی لەم پەتایە تۆماركردووە و 52 كەسیش بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.
لەسەرەتای سەرھەڵدانی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 438 ھەزار 265 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە و لەم ژمارەیە، 10 ھەزار و 418 كەس گیانیان لە دەستداوە و 369 ھەزار و 10 كەسیش بەتەواوی چاكبوونەتەوە، واتە بە رێژەی 84.2%.
ژمارەی ئەو تووشبووانەی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون و لە ژێر چاودێری پزیشكی دانە 58 ھەزار و 837 كەسن و لەم ژمارەیەش 466 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.