ئاوارەیەکی عێراقی منداڵێکی ناودەنێت کوردستان

ئاوارەیەک 34 منداڵ و نەوەی هەیە
kurdistan24.net

K24 – ھەولێر:

ئاوارەیەک سی و چوار منداڵ و نەوەی هەیە. سەعد ئەحمەد، ئاوارەی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە کەمپی ئاشتی پارێزگای سلێمانی دادەنیشێت، دوو ژن و 24  منداڵ و10  نەوەی هەیە و وەک خۆی گوتی: دوو لە منداڵەکانی هەمان ناویان هەیە، بەهۆی ئەوەی بیری چووە، کە ئایە ناویان هەیە، بۆیە دووبارەی ناوی ئایەی لە یەکێک لە کچەکانی ناوەتەوە. سەعد ئەحمەد هەروەها گوتی: بەهۆی خۆشەویستی بۆ کورد ناوی یەکێک لە منداڵەکانی ناو ناوە کوردستان.

لەنێو کەمپەکە، کەم خێزان هەیە وەچەی کەم بێت بۆ دڵخوشکردنی نەوەکانی ماندووبوون نازانێت. سەعد، 34 نەوەی هەیە و کوردی خۆش دەوێ بۆیە ناوی کچێکی ناوە کوردستان.

ڕۆڵی ئەو لە یارییەكانیاندا ناوبژیوانییە، ناو بەناوەش منداڵانی گەڕەکەکەی بانگێشت دەکات تا یاری لەگەڵ نەوەکانیدا بکەن.

کاتێك یاریکردن کۆتایی دێت، دووان لە کچەکانی سەعد ناویان "ئایە"یە، هەردوو ئایە یەک تەمەنن، بەڵام دایکییان جیاوازە، زۆر جار لە قوتابخانە و لەشوێنەکان گرفتیان بۆ سەعدی باوک درووست کردووە.

هەموو رۆژێك بە ریز رایان دەگرێت و ئامۆژگاریان دەکات و پێیان دەڵێت: کاتی قوتابخانەیە و دەبێت رێز لەهەموو کەس بگرن.

سەعد دوو خێزان و 34  نەوەی هەیە، خێزانەکانی لەم رۆژانە چوونەتە خوازبێنی ژنێکی دیکە بۆ سەعد تا ببێت بە سێ ژن، لەگەڵ ئەوەی دڵی بۆ وەچەی دیكە دەجووڵێ ترسیشی هەیە لە خزمەتکردنیان.