یۆنان: گوتەكانی توركیا لە بارەی سەروەری لە ناوچەی دەریایی "وەھمی ئیمپریالییە"

توركیا خووی بە "وەھمەكانی ئیمپریالی"یەوە گرتووە

K24 – ھەولێر:

یۆنان داوای لە یەكێتی ئەوروپا كرد، چاوبخشێنێتەوە بە یەكێتی گومركیی لەگەڵ توركیا، وەك وه‌ڵامێك بۆ بەردەوامیدانی ئەنقەرە بە چالاكییەكانی گەڕانی بەدوای غازدا لە ناوچەی ململانێ لەسەر لە دەریایی ناوەڕاستدا.

ئەسینا، توركیا بە خووگرتن بە "وەھمەكانی ئیمپریالی" وەسفكرد.

سەرۆك وەزیرانی یۆنان، كیریاكوس میتسۆتاكیس دوای دیداری لەگەڵ سەرۆكی قوبرس، نیكۆس ئەناستاسیادس و سەرۆكی میسر، عەبدولفەتاح گوتی: ھەر سێ سەركردە رێككەوتن لەسەر ئەوەی ئەنقەرە یاسای نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی "ئاشكرا" پێشێل دەكات.

میتسۆتاكیس گوتیشی: سەركردایەتی توركیا وەھمی ھەیە بە پەیڕەوكردنی رەفتاری ئیمپریالی و بەشێوەكی دوژمنكارانە، ھەر لە سووریاوە بگرە تا دەگاتە لیبیا و دواترییش سۆماڵ و قوبرس، و ھەر لە دەریای "ئیجە"وەش بگرە تا دەگاتە قه‌وقاز".

جەختیشیكردەوە و گوتی: "دەبێت یەكێتی ئەوروپا ئەو "ھەموو پێشێلكاریانە"ی توركیا  ئەنجامیدەدات لە رێككەوتنی گومركیدا لەگەڵ ئەوروپا ببینێت".

میتسۆتاكیس دركاندیشی: "ناكرێت دەوڵەتێكی كاندید بۆ ئەندامێتی لە یەكێتی ئەورووپا لە لێخۆشبوونی ھەبێت لە باجه‌ گومرگییەكان بۆ ئەوەی قازانج لە بازاڕی یەكگرتوو بكات، كەچی لە ھەمان كاتیشدا ھەڕەشە لە سنووری رۆژھەڵاتی یەكێتی ئەورووپا بكات".

سەرچاوە: رۆيتەرز