کاردانەوەی سەرۆکی ریال مەدرید دوای دۆڕانە مێژووییەکە

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای دۆڕانە مێژووییەکەی یانەکەی لە گەڕی یەکەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر شاختاری ئۆکراینی سەردانی ژووری خۆ گۆڕینی یاریزانەکانی کرد.

خاوەنی زۆرترین ناسناوی مێژووی چامپیۆنزلیگ، شەوی رابردوو لە یاریگەی خۆی میوانداری شاختاری ئۆکراینی کرد کە ئەو یانەیە بە هۆی توشبوونی 10 یاریزانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشداری یارییەکەیان نەکرد، رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە دوای ئەم دۆڕانە سەرۆکی یانەکەی مەدریدی پایتەختی وڵاتەکەیان لە ژووری خۆگۆڕین چاوی بە یاریزانەکانی یانەکەی کەوت و کاردانەوەیەکی ئەوتۆی نەبوو و تەنها بۆ ماوەی سێ خولەک چەند قسەیەکی کردووە و دواتریش ئەو شوێنەی جێهێشتووە.

لە پاش ئەو دیدارەی پێرێز لەگەڵ یاریزان و راهێنەرەکانی یانەکەی، زیدان هەموو بەرپرسیارەتی دۆڕانەی لە ئەستۆ گرتووە و بەلێنیشیداوە لەگەڵ یاریزانەکانی هەفتەی داهاتوو لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بارسێلۆنا ئەنجامێکی باش بەدەست بێنن.