سوارێز دوو مانگی کارەساتباری بەڕێکردووە

لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆروگوایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا لەم دوو مانگی رابردوو تووشی نەهامەتیەکی گەورە بووە، ئەو یاریزانە لەگەڵ بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەرامبەر بایرن میونشن تووشی دوو دۆڕانی قورس بووە.

گۆڵکارەکەی پێشووی بارسا کۆتایی هاوینی رابردوو دوای کێشمە کێشمێکی زۆر دواجار بە ناچاری ریزەکانی یانەکەی جێهێشت و پەیوەندی بە رۆخێ بلانکۆسەوە کرد، لە یەکەم یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ ئەو یاریزانە لەگەڵ یانە نوێیەکەی رووبەڕووی بایرن میونشن بووەوە و بەو ئومێدە بوو کە بتوانێت تۆلەی شکستە گەوەرەکەی وەرزی رابردوویان بەرامبەر بکاتەوە، بەڵام ئەمجارەشیان بە درێسێکی دیکە تووشی دۆڕانێکی دیکەی چاوەڕواننەکرا بوون.

سوارێز لە ماوەی نزیکەی دوو مانگ لەگەڵ دوو یانەی جیاواز رووبەڕووی بایرن میونشن ئەڵمانیا بووەتەوە، جاری یەکەمیان لەگەڵ بارسێلۆنا هەشت گۆڵیان لێکرا، جاری دووەمیش کە شەوی رابردوو بوو لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید چوار گۆڵیان لێکرا.