پوتن: نه‌مزانیوه ئه‌ردۆغان خواستی پاوانخوازی و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی عوسمانیی هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، "ڤلادیمێر پوتن" رایگه‌یاند، هیچ زانیارییه‌كم نییه له باره‌ی پاوانخوازی سه‌رۆكی توركیا، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان" بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌ندازه‌ی سنووره‌كانی ئیمپراتۆریای عوسمانی په‌ره‌پێبدات.
له مونته‌دای "ڤاڵدای" بۆ گفتوگۆی نێوده‌وڵه‌تی، "پوتن" گوتی: "هیچ زانیارییه‌كه‌م له باره‌ی نیازی ئه‌ردۆغان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی سنووری ئیمپراتۆریای عوسمانی بوون، نییه، ده‌توانن ئه‌و پرسیاره له خۆی بكه‌ن، بزانن ئایا مه‌به‌ستێكی له‌و جۆره‌ی هه‌یه یان نیه‌تی".
گوتیشی: "رووسیا له ده‌ركه‌وتنی هه‌ر ناكۆكییه‌ك له نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره ناترسێت. ئێمه له پێگه‌ی ترس‌دا نین. هیچ شتێك نامانترسێنێت".
له باره‌ی ناكۆكی فه‌ره‌نسا و توركیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی هه‌رێمی "ناگۆڕنۆ قه‌ره‌باغ"، سه‌رۆكی رووسیا گوتی: "ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك و هه‌رگیز ناكۆكی و پێكدادانی نێوان وڵاتان ناقۆزینه‌وه بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان".