30 ئه‌ندامی پارته نوێیه‌كه‌ی داوودئۆغلۆ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌روبه‌ندی به‌ستنی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یدا له ویلایه‌تی "بۆرسا"ی توركیا، (30) ئه‌ندامی پارتی "ئاینده"، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، "ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ" دایمه‌زراندووه، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه.
ئه‌و (30) ئه‌ندامه یه‌كێكیان، "نورگول گونار"ه، كه سه‌رۆكایه‌تی هۆبه‌ی حزبه‌كه‌ی ده‌كرد له "بۆرسا" و ئه‌وانی دیكه ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئیداری و یه‌ده‌گ و ئه‌ندامی باڵای ئه‌و حزبه بوون، كه به‌رهه‌ڵستكاری پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی فه‌رمانڕه‌وای توركیا ده‌كات.
ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان ده‌ڵێن: به هۆی ناكۆكی له ئیداره‌دانی حزبه‌كه و درووستبوونی كێشه‌ی ناوخۆیی ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی
ئ.ر