شه‌فیق قه‌زاز كۆچی دواییكرد
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، كه‌سایه‌تی و نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری كورد، شه‌فیق قه‌زار، دوای تووشبوونی به كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
قه‌زاز، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری سیاسی بوو، ئه‌ندامی كارای ئه‌كادیمیای كورد بوو.
له دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی، "فه‌رهه‌نگی شاره‌زوور"ـه، كه فه‌رهه‌نگێكی (كوردی - ئینگلیزی)ـه.
هاوكات له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا نوێنه‌ری شۆڕش بووه له ئه‌وروپا. له دوای راپه‌ڕین و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێم، ساڵی 1994 - 1996 وەزیری هاوکاری مرۆڤایەتی بووه و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردستان بووه.