نرخی ئەمڕۆی نەوت

گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

K24- هەولێر:

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە ئەمەریکا و ئەوروپا، خواست لەسەر نەوت کەمیکردووە، ئەمەش نرخی نەوتی دابەزاندووە، بەڵام هەوڵی رێکخراوی ئۆپێک بۆ کەمکردنەوەی بەرهەم نرخی نەوتی کەمێک بەرزکردەوە.

نەوتی خاوی برێنت دوو سەنت بەرزبووەوە و بووە 42 دۆلار و 48 سەنت؛ هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بە 40 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاگربەستی لیبیا و گەڕانەوەی سەقامگیریی، بەرهەمی نەوتی لیبیای زیادکردووە، بەجۆرێک رۆژانە 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.