دوبه‌ی ژماره‌ی پێوانه‌یی بۆ گه‌وره‌ترین نافوره‌ی له جیهان تۆماركرد

K24- هه‌ولێر:
شاری دوبه‌ی له ئیمارات ژماره‌ی پێوانه‌یی له گه‌وره‌ترین نافوره له جیهان تۆماركرد و ناوی چووه ناو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانی جیهان.
له كه‌شێكی ئاهه‌نگ ئامێزدا، به یارییه ئاگرینه‌كان و رووناككردنی ئاسمانی ئه‌و شاره "نافوره‌ی نه‌خله" له دوبه‌ی به‌كارخرا.
نافوره‌ی "نه‌خله" ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی "نه‌خله‌ت ئه‌لجومێرا"، رووبه‌ره‌كه‌ی 14 هه‌زار و 335 مه‌تری چوارگۆشه‌یه، زیاتر له لووله‌یه‌كی رووناكی "لید"ـی هه‌یه و 7 هه‌زار و 500 ده‌میله‌ی هه‌یه، كه ده‌توانن ئاو بۆ 105 مه‌تر به ستوونی هه‌ڵبده‌ن.
نوێنه‌ری كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كانیش گوتی: به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و نافوره‌یه به‌كار بخرێت، پێشتر بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ نافوره‌یه‌كی دیكه خاوه‌نی ئه‌و نازناوه بووه.
نافوره‌ی "نه‌خله"ی سه‌ماكار به‌درێژایی ساڵ كراوه ده‌بێت و نمایشی جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ ئاوازی جۆره‌ها میوزیك پێشكه‌ش ده‌كات.
H.B