رێژەی قەرزی سەر وڵاتان بەرزدەبێتەوە
K24 - ھەولێر
رێژەی قەرزی حكومی بۆ كۆی بەرھەمی ناوخۆ لە یەكێتی ئەوروپا بۆ 87.8% بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی دەستەی داتاكانی تایبەت بە یەكێتی ئەوروپا، لە كۆتاییەكانی چارەكی دووەمی ئەمساڵ و لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی خەرجییەكان بۆ کەمکردنەوەی لێكەوتە ئابوورییەكان كە لە ئەنجامی كۆرۆنا دروستبووە، رێژەی قەرزی حكومی بۆ كۆی بەرھەمی ناوخۆ لە 79.4% ـەوە بۆ 87.8% بەرزبووەتەوە .
ئەو وڵاتانەی كە خاوەنی بەرزترین قەرزی حكومی بەرھەمی ناوخۆیین لە ناوچەكە، بریتین لە یۆنان، ئیتاڵیا پۆرتوگال، كە بەرێژەی 187.4% و 149.4% و 126.1%ـە، دوای ئەوان بەلجیكا بەرێژەی 115.3% و فەرەنساش بەرێژەی 114.1%ـە.
ھاوكات داتاكانی یۆرۆستات دەریدەخات، كورتھێنانی حكومەت بۆ كۆی بەرھەمی ناوخۆ بەرێژەی 11.6%بووە لە ناوچەی یۆرۆ و ھەروەھا 11.4% بووە لە یەكێتی ئەوروپا.