سێ كەس لە ھەولێر بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرا كران

بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکانیان لە دەست گیرا

K24 – ھەولێر

ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر سێ كەسیان لەناو گۆڕستانێك بە تۆمەتی بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر كردن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد".

ئاماژە بەوەشكراوە "تۆمەتباران کە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکانیان لە دەست گیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەشیان بۆ رێکخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان راگیران".