دەستگیركردنی 5 تۆمەتبار لە ھەولێر راگەیاندرا

بڕێكی ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

K24 - ھەولێر

بەڕێوبەرايەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەكان ئاشكرای كرد، بە تۆمەتی مامەڵە پێوەكردن و بەكارھێنانی ماددەی ھۆشبەر، ئەمڕۆ ھێزەكانی ئاسایش پێنج كەسیان لە ھەولێر دەستگیر كردووە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرايەتی نەھێشتنی ماددەھۆشبەرەكان راگەیاند: "لە بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ رێکەوتی 24/10/2020 لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 2،846 ) ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 5 ) پێنج تۆمەتبار".

لە راگەیەندراوەكەدا بەمشێوەیە روونكراوەتەوە:..

1ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1،760 ) یەك کیلۆ و حەوت سەد و شەست گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری  ( هێرۆین ) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی ( هـ ـ خ ـ ر ).

2ـ  دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 1 ) یەك کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( ۲ ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).

3- دەستبەسەرداگرتنی بڕی ( 86 ) هەشتا و شەش گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( کریستاڵ ) لەگەڵ دەستگیرکردنی ( 2 ) دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە ( 14 ) یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.