هاتووچۆی سۆران شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24- سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، سبه‌ی رێگه‌ی خه‌لیفان – سپیلك به‌ڕووی ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگه‌ركاندا داده‌خرێت و گوتیشی: ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه كه‌لوپه‌ل ده‌گوازنه‌وه، ده‌توانن رێگه‌ی جێگره‌وه به‌كاربهێنن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، عوسمان محمد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران راگەیاند، سبەی یەکشەممە، 25ی 10 لەکاتژمێر 8ی بەیانی رێگه‌ی خه‌لیفان – سپیلك بەڕووی هەموو جۆرە کامیۆن و بارهەڵگره‌كاندا دادەخرێت، چونکە وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، رێگه‌كه چاك ده‌كرێته‌وه و قیرتاو دەکرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: کامیۆن و بارهەڵگرەکان بەتایبەت ئەوانەی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانه‌وه کاڵا و کەوپەل بۆ سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆك دەگوازنەوە، دەتوان رێگه‌ی گوندی سرێشمە بەکار بهێنن.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران گووتیشی: داخستنی ئه‌و رێگه‌یه تەنها سبەی دەبێت و بۆ رۆژانی دواتر هاتووچۆ له‌و رێگه‌یه ئاسایی دەبێتەوە.
H.B