میدیای یۆنانی: توركیا "به‌كرێگیراوان"ـی سووری بۆ ره‌وانه‌كردنی سه‌ر سنووره‌كانمان ئاماده ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی "گریك سیتی تایمز"ـی یۆنانی بڵاویكرده‌وه، توركیا ده‌ستی به به‌سه‌ربازكردنی "به‌كرێگیراوانی" سووری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی یۆنان بكات، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و گرژییانه‌ی له نێوان ئه‌نقه‌ره و ئه‌سینا له‌سه‌ر ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست هاتوونه‌ته ئاراوه.
ئه‌و پێگه یۆنانییه ئاشكراشیكرد، "دزه به گفتوگۆیه‌كی نێوان چه‌كداره تیرۆریسته‌كان له ئیدلبی سووریا كراوه و براهام كاسپاریان، رۆژنامه‌نووسی ئه‌رمه‌نی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، توركیا ده‌ستی به پلانێكی نوێی له‌مجۆره كردووه".
په‌یامنێری "ئارم نیوز"ـیش له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی رۆژانه‌دا گوتی: هه‌واڵێك له‌ناو گروپه چه‌كداره‌كانی سووریا له ئیدلب زۆر به‌ربڵاوه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی نێوان توركیا و یۆنان ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێزه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌زاران "به‌كرێگیراوی" سووری بۆ بڵاوبوونه‌وه له‌سه‌ر سنووری وشكانی یۆنان له ئاماده‌باشیدان.
پێگه یۆنانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، جه‌نگی سووریا كه له ساڵی 2011 هه‌ڵگیرسا، ئێستا له كۆتایی نزیك بووه‌ته‌وه و توركیاش تاكه وڵاتی هه‌رێمه‌كه‌یه كه تا ئێستاش له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی سووریا به‌رده‌وامه و ئاماده نییه ده‌ست له پارێزگای ئیدلبی سووریا هه‌ڵگرێت، كه خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ده‌ست نه‌هامه‌تی زۆره‌وه ده‌ناڵێنێت.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، "ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كداره سوورییانه بوونه‌ته كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی بۆ توركیا، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ك هێزێكی شه‌ڕكه‌ری گه‌ڕۆك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه دابه‌شی سه‌ر به‌ره‌كانی شه‌ڕ بكات و ره‌وانه‌ی لیبیا و ئازه‌ربایجان بكات".
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "به‌شێك له‌و چه‌كداره به‌كرێگیراوانه له داهاتوودا له‌سه‌ر سنووری وشكانی نێوان توركیا و یۆنان بڵاوده‌كرێنه‌وه".
كاسپاریان گوتیشی: "ئه‌مه دیارییه‌كی زۆر گه‌وره‌یه بۆ هاوكاره یۆناییه‌كانمان.. من دڵنیام كه دۆسته یۆنانییه‌كانیشمان ئه‌و زانیاریانه‌یان پێگه‌یشتووه".
H.B