ناوه‌ڕۆكى كاغه‌زى سپى (چاكسازى) حكومه‌تى فيدڕاڵى عێڕاق
پێشه‌كى
كاغه‌زى سپى بريتييه له ڕاپۆرتى كۆتايى خانه‌ى فرياكه‌وتن بۆ چاكسازى دارايى، كه به پێى بڕيارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران ژماره (12) له (12/5/2020) پێكهێنرا به ئامانجى ئيداره‌دانى دۆخى داراىي له سايه‌ى قه‌يرانى ئێستاى دارايى، وه دانانى چاره‌سه‌رى پێويست بۆ ئه‌نجامدانى چاكسازى دارايى و باشكردنى ئه‌داى دامه‌زراوه داراييه‌كان. دانانى به‌رنامه‌ى چاكسازى ئابوورى له‌سه‌ر بنه‌ماى ياساى قه‌رزكردنى ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كى ژماره (5)ى ساڵى (2020) به ئامانجى دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى ئابوورى عێراق بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى داهاتوو، وه ماوه‌ى جێ به‌جێكردنى به (3- 5) ساڵ دياريكراوه.
كاغه‌زى سپى چاكسازى عێڕاق له دوو به‌شى سه‌ره‌كى پێك دێت، به‌شى يه‌كه‌مى كاغه‌زه‌كه وه‌سفى دۆخى كێشه ئابوورى و دراييه‌كانى عێڕاق ده‌كات، له‌گه‌ڵ شيكردنه‌وه‌ى ڕه‌گ و ڕيشه‌ى كێشه‌كان و لێكه‌وته‌كانى، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ى كه ده‌كرێت سووديان لێوه‌ربگيرێت له حاڵه‌تى جێ به‌جێكردنى پڕۆژه‌ى چاكسازى. ئه‌و به‌شه بارودۆخى ئابوورى هه‌مووه‌كى وڵات دياريده‌كات و هۆكاره‌كانى پێويستى ئه‌نجامدانى چاكسازى و دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى ئابوورى ده‌خاته ڕوو.
به‌شى دووه‌مى كاغه‌زه‌كه ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى پێشنياره‌كانى چاكسازى له سێكته‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى ئابوورى گفتوگۆ ده‌كات. ئه‌م به‌شه پێنج ته‌وه‌ره له‌خۆ ده‌گرێت كه بريتين له؛ سه‌قامگيرى دارايى به‌رده‌وام، ئه‌نجامدانى چاكسازى ئابوورى هه‌مووه‌كى، دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه بنچينه‌ييه‌كان و په‌ره‌پێدانى حوكمڕانى و ژينگه‌ى ياسايى، باشكردنى ژێرخانى سه‌ره‌كى ئابوورى، وه دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌كييه‌كان.
به‌شى يه‌كه‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ئێستاى ئابوورى عێڕاق
عێڕاق كه‌وتۆته ژێر فشارێكى زۆر به‌هۆى قه‌يرانه دارايى و ئابوورييه‌كان له ده‌ره‌نجامى دابه‌زينى نرخى نه‌وت به‌هۆى ناكۆكى نێوان وڵاتانى ئه‌ندام له ڕێكخراوى وڵاتانى هه‌نارده‌كارى نه‌وت و هاوپه‌يمانه‌كانى (ئۆپيك پڵه‌س) له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئادارى ڕابردوو، سه‌ره‌ڕاى كاريگه‌رييه وێرانكاره‌كه‌ى پاشه‌كشه‌ى ئابوورى به‌هۆى داخستنى ته‌واوى جيهان له ئه‌نجامى ڕێككاره‌كانى ڕێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڕۆنا. له ساڵى داهاتوو قه‌يرانه‌كه زۆر قوڵتر ده‌بێته‌وه به‌هۆى ئه‌م فشارانه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێككارانه‌ى له كاغه‌زى سپى هاتوون جێ به‌جێ نه‌كرێن به شێوه‌يه‌كى خێرا و گشتگير.
هه‌رچه‌نده ئه‌و جۆره شۆكانه‌ى ئابوورى دۆخى نا ئاسايين و ناتوانرێت پێشبينى بكرێن، به‌ڵام به‌هۆى كه‌موكورتى له په‌يكه‌رى ئابوورى عێڕاق و فشار زۆربوونى دانيشتوان ئه‌و دۆخه‌ى به‌سه‌ر ئابوورى عێڕاق هاتووه پێشبينى كرا‌و بوو. ئه‌و كه‌م و كورتييه‌ى له په‌يكه‌رى ئابوورى عێڕاق دروست بووه له ئه‌نجامى كه‌ڵه‌كه بوونى سياسه‌ته گشتييه‌كانى ئابوورييه له ساڵانى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردووه وه، سياسه‌ته‌كانيش بريتى بووه له به‌كارهێنانى داهاتى زۆرى نه‌وت وه‌ك ئامرازێك بۆ فراوانكردنى ڕۆڵى حكومه‌ت له ئابوورى و كۆمه‌ڵگادا له ڕێگاى: (1) فراوانكردنى كه‌رتى گشتى؛ (2) كۆنتڕۆلكردنى ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆى ئابوورى له لايه‌ن حكومه‌ته‌وه؛ (3) ڕۆڵى ڕه‌يعى (پشت به‌ستن به‌داهاتى نه‌وت) وڵات له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى گشتى بۆ كۆمه‌ڵگا. هه‌رچه‌نده دواى ساڵى 2003 ده‌رفه‌ت هاته پێش بۆ گۆرينى ئاڕاسته‌ى ئه‌و سياسه‌ته، به‌ڵام سيسته‌مى سياسى نوێ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌ده‌ستدا و خراپ سوودى لێوه‌رگرت و نه‌يتوانى ئابوورييه‌كى ئازاد بونيات بنێت به‌پێى بنه‌ماكانى ده‌ستوورى نوێ؛ وه به‌رده‌وام بوو له جێ به‌جێكردنى فه‌لسه‌فه‌ى كۆن، له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى نێوه‌ندى هێزى نوێ و به‌كارهێنانى پشك پشكێنى تايفه‌گه‌رى ئابوورييه‌كى لاواز و له‌رزۆكى هێنا كايه‌وه.
يه‌كه‌م: ئامانجه‌كانى كاغه‌زى سپى
دووباره پێناسه‌كردنه‌وه‌ى ڕۆڵى حكومه‌ت له ئابوورى و كۆمه‌ڵگا به پێى بنه‌ماكانى ده‌ستوور، باشكردنى ڕيشه‌يى كارگێڕى وڵات بۆ سيسته‌مى دارايى گشتى، ڕه‌خساندنى ژينگه‌ى گونجاو بۆ دروستبوونى ئابوورييه‌كى چاڵاكى ڕكابه‌ر، دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى سيسته‌مى دارايى و بانكى، چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و هۆكارانه‌ى بوونه‌ته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مێتى كار له وڵات، پاراستنى چينه لاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا.
دووه‌م: ڕیشه‌ى كێشه‌كان
له ماوه‌ى نێوان (2004- 2020) خه‌رجى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينان به رێژه‌ى (400%) به به‌هاى ڕاسته‌قينه زيادى كردووه، وه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى سێ ئه‌وه‌نده زيادى كردووه. له ماوه‌ى نێوان (2006- 2018) نێوه‌ندى مووچه‌ى كه‌رتى گشتى به (134%) زياديكردووه، ئه‌و زياده‌يه‌ش زۆر زياتر بووه له زيادبوون له به‌رهه‌مێتى كار (12%) يان تێچوونى بژێوى (28%). پێشبينى ده‌كرێت سندوقى خانه‌نشينى كورتهێنانێكى گه‌وره به‌خۆيه‌وه ببينێ له سه‌ره‌تاى ساڵى 2025 وه، ئه‌وه‌ش ده‌بێته بارگرانى زياتر له‌سه‌ر بوودجه‌ى گشتى له ماوه‌ى داهاتوو. زۆربه‌ى كۆمپانياكانى كه‌رتى گشتى له‌سه‌ر زه‌ره‌ر ده‌ڕۆن و پشت به بوودجه‌ى گشتى ده‌به‌ستن. وه ئه‌و ئيمتيازاتانه‌ى پێيان دراوه، سه‌ره‌ڕاى نزمى به‌رهه‌مێتييان، بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ى كه‌رتى تايبه‌ت. سياسه‌تى فراوانكردنى ڕۆڵى حكومه‌ت له ئابوورى و كۆمه‌ڵگادا له‌سه‌ر حسابى خه‌رجكردن بووه له ژێرخانى ئابوورى و بونياتنانى سه‌رمايه‌ى جێ‌گير، ئه‌مه‌ش بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى كه‌رتى تايبه‌ت. به‌شى گه‌وره‌ى كه‌رتى تايبه‌ت چاڵاكييه‌كانى له چوارچێوه‌ى ئابوورى ڕێكنه‌خراوه، ئه‌وه‌ش كۆمپانيا بچووكه‌كان و كۆمپانيا مامناوه‌نده‌كان ده‌گرێته‌وه جگه له ژماره‌يه‌كى كه‌مى كۆمپانياى گه‌وره‌كان. زۆربه‌ى كۆمپانيا گه‌وره‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت پشت به پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ده‌به‌ستێت بۆ حكومه‌ت و گرێبه‌ستى حكومى جگه له كه‌رتى په‌يوه‌ندييه‌كان. چڕى كۆمپانيا بچووكه‌كان و كۆمپانيا مامناوه‌نده‌كان (ژماره‌ى كۆمپانياكان بۆ هه‌ر 1000 كه‌سێك)زۆر كه‌متره به به‌راوورد به وڵاتانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باككورى ئه‌فريقا و وڵاتانى تازه پێگه‌يشتوو. ئالۆزى له سياسه‌ته‌كانى حكومه‌ت، و لاوازى تواناى ده‌وڵه‌ت له سه‌پاندنى سه‌روه‌رى ياسا، به سه‌ربازكردنى كۆمه‌ڵگا، و هه‌ژموونى لايه‌نه ناحكومييه‌كان له دامه‌زراوه گشتييه‌كان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى دروستبوونى ژينگه‌يه‌كى دوورخه‌ره‌وه و كۆمپانيا بچووكه‌كانى ناچار كردووه له چوارچێوه‌ى ئابوورى ڕێكنه‌خراو به‌رده‌وام بن. ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ش چه‌ند هێند بوونه‌وه به‌هۆى نرخى دراوى نا ڕكابه‌رى دينارى عێڕاقى، ئه‌مه‌ش واى كردووه به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ تواناى ڕكابه‌رى نه‌بێت. به‌هاتنى ساڵى 2018 به‌رهه‌مێتى كار له عێڕاق نزمبوويه‌وه بۆ ئاستى چواريه‌كى به‌رهه‌مێتى له ساڵى 1979، وه كه‌متر له نيوه‌ى ئاستى 1970، وه له ساڵى 2004 ته‌نها (2%) زيادى كردووه.
سێيه‌م: ڕۆڵى ڕه‌يعى ده‌وڵه‌ت
ڕۆڵى ڕه‌يعى ده‌وڵه‌ت بۆته هۆى شێواندنى ئابوورى و كۆمه‌ڵگا، به‌تايبه‌تى له سێكته‌ره‌كانى كاره‌با و ئاو و سيسته‌مى پسووله‌ى خۆراك. خاوه‌ندارييه‌تى ته‌واوه‌تى حكومه‌ت بۆ وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنان و تۆره‌كانى گواستنه‌وه و دابه‌شكردنى ئاو و كاره‌با كۆنترۆڵكردنى و دياريكردنى نرخ و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى بۆيان بۆته بارگرانى بۆ سه‌ر بوودجه‌ى حكومه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانێت تێچوونى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه بگێڕێته‌وه. حكومه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه به‌شێوه‌ى نيمچه خۆڕايى پێشكه‌ش ده‌كات، چونكه هاوڵاتييان پێيان وايه له‌سه‌ر حكومه‌ت پێويسته ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه پێشكه‌ش بكات وه‌ك مافێكى ئاسايى، ئه‌وه‌ش بۆته هۆى خراپى ئاستى ئه‌و خزمه‌تگوزارييانه به هۆى به‌فيڕۆدانى بڕێكى زۆر و زۆربوونى بڕى خواست له‌سه‌ريان به شێوه‌يه‌كى نا پێويست.
چواره‌م: فشارى دانيشتوان
به پێى خه‌مڵاندنه‌كانى ئێستا، ژماره‌ى دانيشتوان به ڕێژه‌ى (25%) گه‌شه ده‌كات به هاتنى ساڵى 2030 تاكو ژماره‌ى دانيشتوانى عێڕاق بگاته (50.2) مليۆن كه‌س، و ئه‌وانه‌ى ته‌مه‌نيان له ژێر (30) ساڵه به ڕێژه‌ى (17%) له‌و ماوه‌يه زياد ده‌كات تاكو ببێته (62%) كۆى ژماره‌ى دانيشتوان. (5) مليۆن كه‌س له ماوه‌ى نێوان (2020- 2030) دێنه ناو بازاڕى كار. چيتر كه‌رتى گشتى هه‌ڵاوساو ناتوانێت بێكاره‌كان بگرێته خۆ، كه ئێستا (29%)ى كۆى هێزى كار له‌خۆ ده‌گرێت، كه (40%)ى كۆى هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانى كار ده‌گرێته‌وه. كه‌رتى تايبه‌ت (60%) ده‌رفه‌ته‌كانى ڕه‌خساندووه، كه زۆربه‌ى له‌كه‌رتى ڕێكنه‌خراوه، وه ناتوانێت ده‌رفه‌تى كار بۆ هه‌موو ئه‌وانه بڕه‌خسێنێت كه به دواى كار ده‌گه‌ڕێن، چ جاى ئه‌وانه‌ى كه له ساڵانى داهاتوو دێنه ناو بازاڕى كار. زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌شدارى خۆپێشاندانه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى 2019 و خۆپێشاندانه‌كانى پێشوو تريان يان كرد ته‌مه‌نيان له ژێر (30) ساڵيدايه. ڕێكخراوى تيرۆرستى داعش و شه‌ڕ له دژيان زيانى گه‌وره‌ى به ژێرخانى ئابوورى و موڵك و ماڵى گشتى و تايبه‌ت گه‌ياندووه كه به (46) مليار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، ئه‌وه‌ش نزيكه‌ى (88) مليار دۆلار وه‌به‌رهێنانى پێويسته بۆ چاككردنه‌وه‌ى. كار به‌و په‌يماننامه‌يه نه‌كرا كه له كوێت ئه‌نجامدرا و بڕيار بوو (30) مليار دۆلار ته‌رخان بكرێت بۆ ژێرخانى ئابوورى.
پێنجه‌م: په‌تاى كۆڕۆنا و داڕمانى داهاتى نه‌وت
ئاسۆى داهاتووى ئابوورى جيهانى لاوازه، سندوقى نه‌ختينه‌ى جيهانى پاشه‌كشه‌ى گه‌شه‌ى جيهان به (4.9%) خه‌مڵاندووه له ساڵى (2020)، وه پێشبينى ده‌كات له ساڵى 2021 به‌رز بێته‌وه بۆ (5.4%). شاره‌زايه‌كان پێشبينى ده‌كه‌ن له ساڵى 2021 هاوسه‌نگى بگه‌ڕێته‌وه بۆ خستنه‌ڕوو و خواست به جۆرێك پاڵپشتى سه‌قامگيرى نرخى نه‌وت بكات له بازاڕى جيهانى. به‌ڵام شه‌پۆڵى دووه‌مى په‌تاى كۆرۆنا ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه بێت له‌سه‌ر ئه‌و سيناريۆيه له ساڵى 2021، بۆيه ڕه‌نگه خواست به‌كه‌مى بمێنێته‌وه و نرخى نه‌وتيش دابه‌زێت، يان بوژانه‌وه‌ى خواست دوا بكه‌وێت. داهاتى نه‌وتى پێشبينى كرا‌و بۆ هه‌ردوو ساڵى 2020 و 2021 ناتوانێت ته‌نانه‌ت پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينانيش دابين بكات، چ جاى دابينكردنى هه‌ر خه‌رجييه‌كى تر. خه‌رجى مووچه به‌ڕێژه‌ى (60%) زياديكردووه له ماوه‌ى نێوان (2014- 2020). خه‌رجى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينان ده‌گاته (122%)ى داهاتى نه‌وتى پێشبينى كراوى ساڵى 2020. له كاتێكدا له خراپترين قه‌يرانه‌كانى ڕابردوو كه ساڵى (2016) بوو ئه‌و خه‌رجييه له (88%) زياتر نه‌بووه.
كه‌لێنى گه‌وره‌ى نێوان خه‌رجييه پێويستييه‌كان و داهاتى پێشبينيكراو ده‌بێته هۆى كورتهێنانى گه‌وره له بوودجه‌ى گشتى، ئه‌وه‌ش پێويستى ده‌كات ڕێككارى پێويست بگيرێته به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كه‌لێنى نێوان خه‌رجى و داهاتى گشتى. پاره‌داركردنى كورتهێنانى بوودجه‌ى گشتى، به‌تايبه‌تى له ماوه‌ى (2014- 2016)، له ڕێگاى پشت به‌ستن بووه به تێكه‌ڵه‌يه‌ك له قه‌رزى كه‌ڵه‌كه‌بووى ده‌ره‌كى و ناوه‌خۆ. پاڵپشتى جيهانى بۆ بوودجه‌ى گشتى زۆر سنوورداره، به‌هۆى زيادبوونى خه‌رجى و كورتهێنانى دارايى حكومه‌ته‌كانى وڵاتان له ئه‌نجامى سياسه‌ته‌كانى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى كاريگه‌رييه‌كانى په‌تاى كۆڕۆنا. پێشبينى كرا‌و نييه دامه‌زراوه داراييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان قه‌رز به عێراق بده‌ن به‌بێ سه‌پاندنى ئه‌نجامدانى چاكسازى گه‌وره له‌به‌رامبه‌ردا. دامه‌زراوه داراييه نێوخۆييه‌كان تواناى سنوورداريان هه‌يه بۆ پاره‌داركردنى بوودجه‌ى گشتى. ئه‌گه‌ر ڕێككاره‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى به شێوه‌يه‌كى جدى و گه‌وره جێ به‌جێ نه‌كرێت، ئه‌وا تاكه ڕێگا كه له‌به‌رده‌م حكومه‌ت ده‌مێنێته‌وه په‌نا بردنه بۆ پاره‌داركردنى نه‌ختينه‌يى نا ڕاسته‌وخۆ له ڕێگاى بانكى ناوه‌ندى عێڕاق، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى فشارى زياتر له‌سه‌ر يه‌ده‌گى بانكى ناوه‌ندى عێڕاقى و لێكه‌وته‌ى داهاتوويى و نا به‌رده‌وامى.
شه‌شه‌م: لاوازى دامه‌زراوه داراييه‌كان
دامه‌زراوه داراييه‌كان به‌ده‌ست لاوازى په‌يكه‌رى ده‌ناڵێنن، له ده‌ره‌نجامى ئه‌و زيانانه‌ى به‌ر ژێرخانى دامه‌زراوه‌كانى وڵات كه‌وتوون، به‌هۆى دووبه‌ركييه‌كانى چوار ده‌يه‌ى ڕابردوو. دۆخه‌كه ئاڵۆز تر بووه بۆ هۆى به سياسه‌تكردنى خزمه‌تگوزارى شارستانى، وه دابه‌شبوونى لايه‌نگيرى له ماوه‌ى دوو ده‌يه‌ى ڕابردوو. دامه‌زراوه عێڕاقييه‌كان له توانايان نييه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵۆزييه‌كانى كارگێڕى بوودجه بكه‌ن له دۆخى قه‌يرانه‌كاندا، وه ناتوانن ڕۆڵى سه‌ركردايه‌تى بگێڕێت له په‌ره‌پێدانى ئابوورى.
حه‌وته‌م: چاكسازييه‌كانى كاغه‌زى سپى
هۆكارى سه‌ره‌كى له‌رزۆكى ئابوورى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕۆڵى هه‌ڵكشاوى ده‌وڵه‌ت له ئابوورى و كۆمه‌ڵگا، ئه‌وه‌ش به ئاشكرا ديار بوو له بوودجه‌ى فيدڕاڵى. خه‌رجييه هه‌ڵكشاوه‌كان، به‌تايبه‌تى خه‌رجى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشينان، ناگونجێت له‌گه‌ڵ داهاته ناسه‌قامگيره‌كان و زۆر كه‌متره له‌و خه‌رجييانه، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كردارى چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى دارايى له توانادا نه‌بێت به‌بێ په‌نا بردنه به‌ر هه‌ڵبژارده سه‌خت و ئازار به‌خشه‌كان.
به‌شى دووه‌م: ته‌وه‌ره سه‌ره‌كييه‌كانى پێشنياره‌كانى چاكسازى
ته‌وه‌رى يه‌كه‌م: ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌قامگيرى دارايى به‌رده‌وام
يه‌كه‌م: كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجييه‌كان
كه‌مكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بوودجه‌ى سه‌ره‌تايى بۆ ڕێژه‌يه‌كى به‌رده‌وام به بڕى (3%) له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ. كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى مووچه و كرێ له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ له (25%) بۆ (12.5%) له ماوه‌ى سێ ساڵدا. دانانى ته‌رخانكردنى خه‌رجى به‌كاربردن و وه‌به‌رهێنان به شێوه‌ى وه‌رزى. چاكسازى له سندوقى خانه‌نشينى و ڕاگرتنى پاره‌داركردنى له ناو بوودجه‌وه به‌شێوه‌ى هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، به‌جۆرێك مووچه‌ى خانه‌نشينى ته‌نها له سندوقه‌وه بدرێت، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ى به‌شدارى ده‌وڵه‌ت له سندوقه‌كه. كه‌مكردنه‌وه‌ى كۆى پاڵپشتى حكومى وه‌ك ڕێژه‌ى سه‌دى له تێكڕاى به‌رهه‌مى ناوه‌خۆ تاكو بگاته ڕێژه‌ى (5%). كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى دارايى بۆ كۆمپانيا حكومييه‌كان به ڕێژه‌ى (30%) ساڵانه.
دووه‌م: زيادكردنى داهات و باشتركردنى هه‌ڵقوڵانى نه‌ختينه‌يى
كۆكردنه‌وه‌ى داهاتى هه‌موو به‌كارهێنانه‌كانى كاره‌با له‌سه‌ر بنچينه‌ى نرخى سووته‌مه‌نى ڕاسته‌قينه له بازاڕى جيهانى. چاوخشاندنه‌وه به پاڵپشتى كردنى سووته‌مه‌نى كۆمپانيا گشتييه‌كان. كاراكردنى به‌رنامه‌ى گێڕانه‌وه‌ى پاره دزه پێكراوه‌كان و دزراوه‌كان. فرۆشتنى به‌شێك له مايه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌جۆرێك به‌رژه‌وه‌ندنى گشتى ده‌سته‌به‌ر بكات. ده‌ركردنى قه‌واڵه و (صك)ى نيشتمانى و خستنه‌ڕووى بۆ ده‌ستاوده‌ستكردنى گشتى، به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى عێڕاقى. زيادكردنى داهاتى گومرگى و باج به باشكردنى كارگێڕى و كۆكردنه‌وه‌ى.
سێيه‌م: چاكسازى له سيسته‌مى كارگێڕى دارايى
جێ به‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ( سيسته‌مى كارگێڕى زانيارى دارايى يه‌كخراو (IFMIS)) بۆ نوێكردنه‌وه‌ى كارگێڕى دارايى گشتى و ( ژمێريارى خه‌زێنه‌ى يه‌كگرتوو (TSA)). ئه‌نجامدانى ئامارى گشتگير بۆ فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت له پێناو جێ به‌جێكردنى سيسته‌مى ئه‌ليكتڕۆنى ده‌رامه‌تى مرۆيى و گونجاندنى له‌گه‌ڵ مووچه و ته‌رخانكردنى دارايى حكومه‌ت به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تييه‌كان. دانانى بنچينه‌ى بوودجه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رنامه‌ى (PBB). دراسه‌كردنى نرخى ئێستاى دۆلار به‌رامبه‌ر دينار. دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌يه‌كى ڕاوێژكارى كه ئابووريناسه خاوه‌ن شاره‌زايى و سومعه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌خۆ بگرێت بۆ پشتگيرى پرۆسه‌ى چاكسازى.
ته‌وه‌رى دووه‌م: ئه‌نجامدانى چاكسازى ئابوورى هه‌مووه‌كى
يه‌كه‌م: ڕێكخستنه‌وه‌ى كه‌رته‌كانى دارايى
چاكسازيكردن له بانكه حكومييه‌كان و پێشخستنى بانكه ئه‌هلييه‌كان و كه‌رتى دڵنيايى، به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌داى بازاڕى كاغه‌زى دارايى. چاره‌سه‌ركردنى ئاستى سه‌رمايه‌ى هه‌موو بانكه حكومييه‌كان و زيادكردنى سه‌رمايه‌كانيان، دامه‌زراندن و كاراكردنى سيسته‌مى بانكى بنچينه‌يى له هه‌ردوو بانكى ڕافيدين و ڕه‌شيد. خێراكردنى پرۆسه‌ى پێشخستنى خزمه‌تگوزارى بانكى ئه‌ليكتڕۆنى و خزمه‌تگوزارى بانكى له ڕێگاى مۆبايل. كاراكردنى سيسته‌مى دڵنيايى له‌سه‌ر سپارده بانكييه‌كان له پێناو به‌هێزكردنى متمانه‌ى هاوڵاتييان به كه‌رتى بانكى تايبه‌ت. ته‌واو كردنى جێ به‌جێكردنى سيسته‌مى ژمێريارى نێوده‌وڵه‌تى (IFRS) له هه‌موو بانكه‌كان، بۆ باشتركردنى شه‌فافييه‌ت له بانكه‌كان. زيادكردنى سه‌قفى دڵنيايى بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانياكان بتوانن پڕۆژه گه‌وره‌كانيان بخه‌نه ناو دڵنيايى. ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى نوێ بۆ كاغه‌زى دارايى، وه پێداچوونه‌وه‌ى ڕێنماييه‌كانى ژماره (17) ى (2012) تايبه‌ت به دامه‌زراندنى بانكى (الحافظ الأمين)، له بازاڕى عێڕاق بۆ كاغه‌زى دارايى، به مه‌به‌ستى لابردنى به‌ربه‌ستى به‌رده‌م پێشكه‌شكردنى ئه‌و خزمه‌تگوزارييه. كردنه‌وه‌ى بازاڕى تايبه‌تمه‌ندى تر، وه‌ك بازاڕى كاڵا، وه بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراوه‌كان (فۆرێكس).
دووه‌م: كاراكردنى كه‌رته بزوێنه‌ره‌كانى ئابوورى
كه‌رتى كشتو‌كاڵى
ده‌رچوواندنى ياسايه‌كى نوێ بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ به‌جۆرێك چاكسازى دامه‌زراوه‌يى له‌خۆ بگرێت و پێداچوونه‌وه به ياسا به‌ركاره‌كان بكرێت و هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه. كاراكردنى سندوقى قه‌رزى كشتو‌كاڵى ئاسانكراو، ئه‌نجامدانى گۆڕانكارى له بانكى كشتو‌كاڵى هاوكارى. باشتركردنى زنجيره‌ى به‌هاى زياده‌ى ته‌واو له سه‌ره‌تايه‌وه تاكو كۆتايى و پێشكه‌شكردنى هاندان و سياسه‌تى بانگه‌وازكردن بۆ ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تايبه‌ت و ڕێگادان به هه‌نارده‌كردنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و ئاژه‌ڵى. دروستكردنه‌وه‌ى متمانه له نێوان جووتيار و حكومه‌ت و پابه‌ند بوونى حكومه‌ت به به‌ڵێنه‌كانى، به‌تايبه‌تى گێڕانه‌وه‌ى شايسته داراييه‌كانى جووتياران و توندكردنى ڕيككاره‌كانى پاراستنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى ناوه‌خۆ به پێى وه‌زر. گرنگيدان به په‌ره‌پێدانى گشتگيرى دێهاته‌كان، به‌جۆرێك ژينگه‌يه‌كى گونجاو دروست بكرێت بۆ دوباره زيندووكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه هه‌ره‌وه‌زييه‌كان و زيادكردنى بوودجه‌ى ڕێگاى دێهاته‌كان و سيسته‌مى ئاودێرى.
كه‌رتى نه‌وت و غاز
زيادكردنى تواناى به‌رهه‌مێتى له بيره نه‌وتييه‌كان و زيادكردنى چاڵاكى گه‌ڕان به‌دواى نه‌وت بۆ زيادكردنى يه‌ده‌گ. پێداچوونه‌وه‌ى سياسه‌تى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانيا جيهانييه‌كان. ئه‌نجامدانى پڕۆژه‌كانى باشكردنى به‌نزين و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى په‌ڕاوه‌كانى پاڵاوگه‌كانى وه‌به‌رهێنان. چاككردنه‌وه‌ى ژێرخانى تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى ناوه‌خۆى غازى سروشتى و شل و به‌رهه‌مه نه‌وتييه‌كان. ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ دروستكردنى كۆمه‌ڵگاى پترۆكيماوى تاكو ببێته شارى پيشه‌سازى. ئازادكردنى نرخى به‌نزينى چاككراو (محسن). دامه‌زراندنى كۆمپانياى غازى نيشتمانى، ده‌رچوواندنى ياسايه‌ك كه ڕێگه به دامه‌زراندنى كۆمپانياى هاوبه‌ش بدات، وه داڕشتنى سياسه‌تى تايبه‌ت به كه‌رتى غاز، بۆ به‌هێزكردنى به‌رهه‌مى غازى نيشتمانى بۆ كۆتايى هێنان به پشت به‌ستن به غازى هاورده‌كراو. دانانى چوارچێوه‌ى كارى هاوبه‌ش بۆ به‌شدارى پێكردنى كه‌رتى تايبه‌ت، وه ڕێگادان به وه‌به‌رهێنانى كۆمپانيا جيهانييه‌كان له پيشه‌سازى غازى سروشتى له عێڕاق.
سێيه‌م: كه‌رتى تايبه‌ت
دروستكردنى ژينگه‌يه‌كى گونجاو بۆ زيادكردنى به‌شدارى كه‌رتى تايبه‌ت له چاڵاكى ئابوورى و پاره‌داركردنى پرۆژه‌كانى كه‌رتى تايبه‌ت له ڕێگاى دروستكردنى سندوقى پاڵپشتكراو له لايه‌نه حكومييه‌كان وبانكه تايبه‌ته‌كان و به‌شێك له به‌خشينه ده‌ره‌كييه‌كان. ده‌ركردنى قه‌واڵه له لايه‌ن وه‌زاره‌تى داراييه‌وه بۆ پاڵپشتى ئابوورى عێڕاق، به دۆلار و دينار، وه به‌هاى (5) تريلۆن دينار، وه ياراى زيادكردنى هه‌بێت. فراوانكردنى به‌رنامه‌كانى هاوبه‌شى نێوان كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت، له ڕێگاى ده‌رچوواندنى ياساى هاوبه‌شى نێوان كۆمپانيا گشتى و تايبه‌ته‌كان. به‌هێزكردنى سياسه‌تى پاراستنى به‌رهه‌م و به‌كاربه‌ر له ڕێگاى كۆنتڕۆڵكردنى ده‌روازه سنوورييه‌كان، داڕشتنى سياسه‌تى ديناميكى بۆ تاريفه له‌سه‌ر هاورده و ڕيككاره‌كانى پێوانه و كۆنتڕۆڵى جۆرى. ئاسانكردنى كارى كه‌رتى تايبه‌ت له بوارى ده‌ستپێكردنى كارى بازرگانى، وه‌ك مۆڵه‌تى بازرگانى، و تۆمار كردنى كۆمپانياكان به لامه‌ركه‌زى، به‌پێى داتابه‌يسى گشتگير. هه‌مواركردنى هه‌ندێك ياساى بنچينه‌يى په‌يوه‌ست به ئابوورى و بزنس، وه‌ك ياساى كۆمپانياكان، ياساى دڵنيايى، ياساى نابووت بوون به مه‌به‌ستى باشتركردنى ژينگه‌ى كار و نوێكردنه‌وه‌ى ژێرخانى ياسايى رێكخه‌ر بۆى. دانه‌وه‌ى شايسته داراييه دواكه‌وتووه‌كانى دواى ساڵى 2014 ى به‌ڵێنده‌ره‌كانى پڕۆژه حكومييه‌كان، جووتياره‌كان، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان له به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنى كاره‌با، وه هه‌ر شايسته داراييه‌كى تر‌ى كه‌رتى تايبه‌تى ناوه‌خۆ، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌عواى موڵكايه‌تى.
چواره‌م: داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى كۆمپانيا گشتييه‌كان
ده‌رچوواندنى ياساى داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى كۆمپانيا گشتييه‌كان و گۆڕينيان بۆ كۆمپانياى تايبه‌ت. هه‌ڵسه‌نگاندن و پۆلێنكردنى كۆمپانياكان بۆ (1)كۆمپانياى سه‌ركه‌وتوو تاكو بكرێته كه‌رتى تايبه‌ت به ته‌واوى يان به‌شێوه‌ى به‌شه‌كى، يان گۆڕينى بۆ كۆمپانياى پشكدارى تێكه‌ڵ؛ (2)كۆمپانياى كێشه‌دار بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى و گۆڕينى بۆ كۆمپانياى سه‌ركه‌وتوو له ماوه‌ى سێ ساڵ؛ (3) كۆمپانياى شكست خواردوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى. چاره‌سه‌ركردنى كه‌ڵه‌بوونى فه‌رمانبه‌ران له‌و كۆمپانيايانه دواى ئه‌نجامدانى ئه‌و ڕێككارانه‌ى سه‌ره‌وه له ڕێگاى گواستنه‌وه‌ى كرێكارى زياده بۆ كارى گشتى.
پێنجه‌م: كارى گشتى
دۆزينه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ياسايى و ڕێكخراوه‌يى بۆ كاراكردنى به‌رنامه‌ى كارى گشتى و ڕاكێشانى ژماره‌يه‌كى گه‌وره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتى به‌رهه‌مێتى نزم و كرێ نزم، ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى كار له بوارى كارى گشتى بۆ كرێكاره بێكاره‌كان له چينه داهات نزمه‌كان. پاڵپشتيكردنى پرۆژه بچووكه‌كان. پاره‌داركردنى كارى گشتى به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ له سێ سه‌رچاوه‌ى جياواز: (1)داهاتى گشتى؛ (2)قه‌رزى ڕاسته‌وخۆ له بازاڕ به زه‌مانه‌تى سه‌روه‌رى؛ (3)قه‌رز و به‌خشينه‌كانى دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان، تاكو بگاته پێنج تريلۆن دينار له ماوه‌ى پێنج ساڵ.
شه‌شه‌م: په‌ره‌پێدانى مرۆيى و دانانى ستراتيجييه‌تى نيشتمانى بۆ فێركردن و ڕاهێنان
دانانى ستراتيجييه‌تى نيشتمانى بۆ فێركردن و ڕاهێنان بۆ گونجاندنى ده‌رچووانى ناوه‌نده‌كانى خوێندنى له‌گه‌ڵ پێداويستييه‌كانى داهاتووى بازاڕى كار. به‌زر نرخاندنى خاوه‌ن لێهاتووييه‌كان، به لێهاتوييه پيشه‌يى و هونه‌ريشه‌وه. دانانى ڕێڕه‌وى ڕوون بۆ پێدانى پێشينه (ئه‌وله‌ويه‌ت) به ده‌رچووانى په‌يمانگا و ئاماده‌ييه پيشه‌ييه‌كان. پێداچوونه‌وه به‌و ياسايانه‌ى بازاڕى كاريان شێواندووه، پێشكه‌شكردنى ئاسانكارى دارايى و ڕێكخراوه‌يى بۆ ئه‌وه‌ى خاوه‌ن لێهاتووييه هونه‌رى و ته‌كنيكييه‌كان بتوانن پرۆژه‌ى بچووك دابمه‌زرێنن. پێداچوونه‌وه به پڕۆگرامه‌كانى كارگێڕى كار له زانكۆكان، وه هاندانى دامه‌زراندنى پڕۆگرامى كرداره‌كى له ئاستى ماسته‌ر به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه دانپێنراوه‌كان له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى.
ته‌وه‌رى سێيه‌م: باشكردنى ژێرخانى بنچينه‌يى پێويست بۆ په‌ره‌پێدانى سێكته‌ره‌كان له داهاتوو
يه‌كه‌م: وزه‌ى كاره‌با
به‌كارهێنانى پێوه‌رى زيره‌كى پێشكه‌وتوو كه بتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره‌كانى پاره‌دان بكات. ته‌رخانكردنى به‌شێك له داهاتى كاره‌با بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى داهاته‌كه كۆ ده‌كه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستى هاندانيان. فراوانكردنى تۆڕى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با، چاككردنه‌وه‌ى مۆليده غازييه‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با وتۆڕه‌كانى گواستنه‌وه و دابه‌شكردن به‌شێوه‌ى به‌رده‌وام. ته‌واوكردنى وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با كه له‌ژێر دروستكردندان، گره‌نتيدان به به‌رهه‌مهێنه‌رانى كاره‌با له كه‌رتى تايبه‌ت بۆ ته‌واو كردنى وێستگه‌كانى تايبه‌ت به‌خۆيان. ڕاكێشانى خاوه‌ن مۆليده ئه‌هلييه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له بوارى چاككردنى كه‌رتى كاره‌با، به تايبه‌تى وێستگه بچووكه غازييه‌كان. نوێكردنه‌وه‌ى ستراتيجييه‌تى وزه له عێڕاق بۆ داپۆشينى ماوه‌ى (2020- 2030) بۆ سوود وه‌رگرتن له وزه‌ى پاك. ئاڕاسته‌كردنى كارگێڕى پارێزگاكان دامه‌زراندنى پڕۆژه‌ى وێستگه‌ى كاره‌باى وزه‌ى خۆر به تواناى (10- 100) ميگاوات، سوود وه‌رگرتن له زبڵ و خاشاكى ڕه‌ق بۆ به‌رهه‌مهێنانى وزه به به‌كارهێنانى ته‌كنه‌لۆجياى ژينگه دۆست، وه جاڕدانى ئه‌و پڕۆژانه وه‌ك ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان.
دووه‌م: په‌يوه‌ندييه‌كان (گواستنه‌وه‌ى عێڕاق بۆ ئابوورى ژماره‌يى)
دابينكردنى ژێرخانى ژماره‌يى، له‌ڕێگاى هێنانى ته‌كنه‌لۆجياى پێشكه‌وتوو. دابينكردنى خزمه‌تگوزارى دارايى ژماره‌يى و پلاتفۆڕمى ژماره‌يى پێويست بۆ چاڵاككردنى جووڵه‌ى سه‌رمايه و ده‌ستاوده‌ست پێكردنى. لادانى به‌ربه‌سته‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى تايبه‌ت خاوه‌ندارييه‌تى و كارپێكردنى ژێرخانى تايبه‌ت به كێبڵه تيشكييه‌كان. كۆتايى هێنان به‌دزه‌پێكردنى باندى ئه‌نته‌رنێت. به‌تايبه‌تكردنى كه‌رتى گشتى و ژێرخان و كۆمپانيا گشتييه‌كانى په‌يوه‌ندييه‌كان و زانيارى هه‌نگاو به هه‌نگاو.
سێيه‌م: گواستنه‌وه
نوێكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ياسايى و ڕێكخراوه‌يى بۆ كه‌رتى گواستنه‌وه و ته‌رخانكردنى پاره‌ى زياتر بۆ پرۆژه‌كانى ژێرخانى گواستنه‌وه له ڕێگاى ڕاكێشانى وه‌به‌رهێنان، دروستكردنى كۆمپانياى هاوبه‌شى نێوان كه‌رتى تايبه‌ت و گشتى (PPP). په‌ره‌پێدانى ڕێگا سه‌ره‌كييه‌كان بۆ پاڵپشتى بازرگانى. يه‌كخستن و پێشخستنى به‌نده‌رى فاو و ئوم قه‌سڕ. په‌ره‌پێدانى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر، پێشخستنى فرۆكه‌خانه‌كان و خزمه‌تگوزارييه‌كانى به پێى پێوه‌رى نێوده‌وڵه‌تى. پێشخستنى هێڵى ئاسمانى عێڕاقى و ئه‌گه‌رى گۆڕينى بۆ كه‌رتى تايبه‌ت.
چواره‌م: ناوچه ئازاده‌كان و شاره پيشه‌سازييه‌كان
هه‌مواركردنه‌وه‌ى ياساى ناوچه ئازاده‌كان بۆ ئه‌وه‌ى بگونجێت له‌گه‌ڵ سياسه‌تى هاندانى كارى هاوچه‌رخ. په‌ره‌پێدانى ناوچه‌ى ئازادى خور زوبێر و لێكۆڵينه‌وه له تواناى فراوانكردنى ئه‌و ناوچانه. ته‌واوكردنى پرۆژه‌كانى شاره گه‌وره‌كانى وه‌به‌رهێنان.
ته‌وه‌رى چواره‌م: دابينكردنى خزمه‌تگوزارى سه‌ره‌كى و هۆشيارى و ئاڕاسته‌كردنى چاودێرى كۆمه‌ڵايه‌تى له‌گه‌ڵ پێدانى پێشينه (ئه‌وله‌ويه‌ت) به چينه هه‌ژاره‌كان، وه پاراستنيان له‌كاتى ئه‌نجامدانى چاكسازى و دواتريش
يه‌كه‌م: دابينكردنى ئاو بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵ و ته‌واوككردنى تۆڕه‌كانى ئاوه‌ڕۆ
دانانى پلانى گشتگير بۆ كه‌رتى خزمه‌تگوزارى ئاو و ئاوه‌رۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى شيكردنه‌وه‌ى تێچوون و كۆكردنه‌وه‌ى ڕسوماتى خزمه‌تگوزارييه‌كه. داڕشتنه‌وه‌ى په‌يكه‌رى شاره‌وانييه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى بازرگانى يان نيمچه بازرگانى. چه‌سپاندنى بنه‌ماى هاوبه‌شى نێوان كه‌رتى گشتى و تايبه‌ت له كه‌رته‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ و كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌رتانه له‌به‌رده‌م وه‌به‌رهێنه‌ران. دروستكردنى ده‌سته‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ به‌پێى ياسا بۆ چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى له‌سه‌ر هه‌ردوو كه‌رتى ئاو و ئاوه‌ڕۆ. ته‌واوكردنى پڕۆژه‌ى گه‌وره‌ى ئاوى به‌سڕه و پرۆژه‌كانى ئاو و ئاوه‌ڕۆ له هه‌موو پارێزگاكان.
دووه‌م: دووباره داڕشتنه‌وه‌ى سيسته‌مى پاراستنى كۆمه‌ڵايه‌تى به‌شێوه‌يه‌كى ته‌واو، وه يه‌كخستنى هه‌موو جۆره هاوكارييه‌كان
يه‌كخستنى داتابه‌يسى هه‌موو ئه‌و چينانه‌ى پاڵپشتى ده‌يانگرێته‌وه، ته‌واوكردنى ده‌رچوواندنى ياساى دڵنيايى ته‌ندروستى و جێ به‌جێكردنى و دامه‌زراندنى سندوقى دڵنيايى ته‌ندروستى تاكو ببێته سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پاره‌داركردنى كه&a