ئه‌مڕۆ به یاری كلاسیكۆ خولی نایابی عێراقی ده‌ستپێده‌كات

وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق به یاری كلاسیكۆی نێوان زه‌ورا و شوڕته ده‌ستپێده‌كات و دوو یانه‌ی كوردی له‌م وه‌رزه نوێنه‌رایه‌تی باشووری كوردستان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 25ـی ئۆكتۆبه‌ری 2020، شه‌مه‌نده‌فه‌ری خولی نایابی عێراقی ده‌كه‌وێته‌ڕێ و چوار یاریی له یه‌كه‌مین رۆژی خوله‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت.
له یاری لوتكه هه‌ردوو یانه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی شاری به‌غدا زه‌ورا و شوڕته له یه‌كه‌م تا قیكردنه‌وه‌ی خۆیان رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
یانه‌ی شوڕته‌ی پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردوو كه پێشتر شه‌ش ناسناوی خولی نایابی عێراقی بردووه‌ته‌وه، ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تی عه‌بدولغه‌نی شه‌هد له چامپیۆنزلیگی ئاسیا به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتن و شه‌ش هه‌فته زووتر پێش سه‌رجه‌م یانه‌كانی خولی نایابی عێراق ده‌ستیان به راهێنانه‌كان كردووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زه‌وڕاش ئه‌م وه‌رزه پلانی ئه‌وه‌یان داڕشتووه به گڕوتینێكی زۆره‌وه كێبڕكێ له‌سه‌ر ناسناوه‌كه بكه‌ن و خاوه‌نی زۆرترین ناسناوی خوله‌كه‌شن كه 14 جار بوونه‌ته پاڵه‌وانی خولی نایابی عێراقی.
هه‌ولێر شریتی ئه‌م وه‌رزه ده‌بڕێت
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، سبه‌ی دووشه‌مه كاتژمێر 4:00ـی ئێواره، یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كی گرینگ دا رووبه‌ڕووی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ده‌بیته‌وه، هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به‌شیوه‌یه‌كی جیاواز خۆی بۆ یارییه‌كان ئاماده‌كردووه، كه ته‌نها پشتی به یاریزانی كورد و پیشه‌گه‌ر به‌ستووه، هه‌ولێرچه‌ندین یاریزانی لاوی له یانه‌كانی كوردستان هێناوه‌ته ریزه‌كانی، نزیكه‌ی حه‌وت یاریی دۆستانه‌ی ئه‌نجامداوه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له تواناكانی رێباز عه‌بدوڵڵا و وریا كامه‌رانی یاریزانی ناوه‌ڕاست بێبه‌ش ده‌بێت، هه‌ولێر خاوه‌نی چوار ناسناوه، كه تاكه پارێزگایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق چوار ناسناو بباته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مانه‌ی به‌غدا، چه‌ندین یاریزانی هیناوه‌ته ریزه‌كانی تا مانه‌وه‌ی خۆی له خوله‌كه مسۆگه‌ر بكات، گۆڵپارێز سه‌رهه‌نگ موحسین، كه پیشووتر له یانه‌ی هه‌ولێر بوو، وه‌رزی رابردووش یاری بۆ یانه‌ی برایه‌تی ده‌كرد، بۆ ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌مانه كردووه.
زاخۆ میوانداریی كه‌رخ ده‌كات
رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو یانه‌ی زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی كه‌رخی به‌غدا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 04:00ـی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زاخۆ ئه‌م وه‌رزه پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزی به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح دروستكردووه، ئۆردوگایه‌كی مه‌شقی له وڵاتی توركیا كرده‌وه، بژارده‌ی یه‌كه‌میان له‌م وه‌رزه مانه‌وه‌یانه له ریزی خولی نایابی عێراق.
یارییه‌كانی دیكه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌م
دیوانییه × نه‌جه‌ف
جه‌وییه × كاره‌با
نه‌فت وه‌سه‌ت × سه‌ماوه
مینا × حدود
نه‌فت × سناعات كاره‌با
ته‌ڵه‌به × نه‌فت وه‌سه‌ت
قاسم × نه‌فت میسان