له هه‌ولێر كه‌مپینی گه‌ڕانه‌وه بۆ فێربوون راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به هه‌ر هۆكارێك له خوێندن دابڕاون، کەمپینی گەڕانەوە بۆ فێربوون لە پارێزگای ھەولێر راگەیەندرا.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھاوکاری ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە سێ پارێزگای كوردستان کەمپینەکە بەڕێوەدەبەن، ئامانجیشیانە لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 10 ھەزار منداڵ بگەڕێننەوە بۆ خوێندن.
له‌وباره‌شه‌وه بورهان ئه‌رگۆشی، راوێژكاری وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی ئەوەی رێژەی دابڕان لە خوێندن کەم بکرێتەوە.
له‌كاتێكیشدا پڕۆژەکە لە لایەن ڕێخراوی یونسکۆ و یونسێفەوە پلانی بۆ داڕێژراوە، دەزگای خێر خوازی بارزانی سەرپەرشتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە دەکات لە پارێزگای ھەولێر و دھۆك و کەمپی پەنابەر و ئاوارەکانی رۆژئاوا و ناوخۆی عێراق.
کەمپینی گەڕانەوە بۆ فێربوون بە چەند قۆناغێك جێبەجێ دەکرێت و دوو ئاست دەگرێتەوە، ئەو قوتابیانەی کە دابڕاون لە خوێندن دەگەڕێندرێنەوە بۆ خوێندن، ئەوانەشی بەھۆی چەند ھۆکارێکەوە نەخراونەتە بەر خوێندن، ئەمە جگە لەوەی پێداویستی خوێندنی ئۆنلاین بۆ بەشێکی زۆر لە قوتابیانی کەم دەرامەتیش دابین دەکەن.
H.B