نووسه‌ر و ره‌خنه‌گری كورد حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ژماره‌یه‌ك كتێبی نوێی به‌چاپ گه‌یاندن
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و ساتیرنووسی كورد، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، (9) به‌رهه‌می له بواری چیرۆك، رۆمان، هزردا چاپ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له ناوه‌ندی "ئاوێر" نووسه‌ر ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی واژووكردن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی بوو، خوازیارانی كتێب به ده‌ورییه‌وه بوون.
له باره‌ی كتێبه چاپكراوه‌كانییه‌وه، حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن بۆ "كوردستان24" گوتی: "چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و به‌رهه‌مانه‌م پێشتر كارم له‌سه‌ر نه‌كردوون، بۆ نموونه: كتێبی تۆڵستۆی وای گوت، كریشینا مۆرتی وای گوت.. به‌ڵام ئه‌وانی دیكه پێشتر به‌رهه‌مم له باره‌یانه‌وه چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "یه‌كێك له به‌رهه‌مه‌كانم كتێبی "شیعر له زاری ژنه‌وه"یه، تێیدا باسی ئه‌وه‌م كردووه، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیاوسالاریدا، زمان و ده‌ربڕینی ژنه شاعیره‌كانی كورد چۆنه؟".
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له كتێبه‌كانی: "ترس له وشه، سه‌ما له‌سه‌ر پشتی دووپشك، شیعر له زاری ژنه‌وه، تۆڵستۆی وای گوت، ئه‌و وشانه‌ی دنیایان هه‌ژاند، له‌سه‌ر باڵی هه‌وره‌وه، شوێنپێی مه‌ولانا.." چاپ و بڵاوكرانه‌وه.
حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، تا ئێستا (17) به‌رهه‌می نووسینی له بواره‌كانی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و ره‌خنه‌ی سیاسی چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.