ئایسكرێمەكەی بایدن، ترەمپ توڕە دەكات

ترەمپ: میدیاكان پرسیاری تامی ئایسكرێم لە بایدن دەكەن
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رەخنەی توند لە میدیاکان دەگرێت و دەڵێ "پرسیاری تامی ئایسکرێم لە بایدن دەکەن، بەڵام ھەمووکات پرسیاری ئاڵۆز و بەیەکداچوو لەمن دەکەن".

ترەمپ، لەمیانی بانگەشەكانی ھەڵبژاردن گوتی: "تێبینیتان کردووە بەردەوام باسی حاڵەتەکان دەکەن، قەت باسی رێژەی چاکبوونەوە ناکەن. رێژەی چاکبوونەوە زۆر زۆرە، چونکە ئێمە کارێکی باشمان کردووە، بەڵام باسی ناکەن. رۆژی دەنگدانیش میدیاکان ھەموو باس باسی کۆڤیدە. گوێیان پێنەدەن ماسک ببەستن، خۆتان بپارێزن و لێک زۆر نزیک مەبنەوە. بینیتان کە بایدن ئایسکرێمێکی بەدەستەوە بوو، میدیاکانیش لێیان دەپرسی ئەو چ تامێکە بەڕێز؟، ئەویش گوتی "وابزانم ڤانێلا و چۆکلێتە. ئەوە کەی پرسیارە؟ ئەوان قەت پرسیاری وا لە من ناکەن. بەمشێوەیە دەیەوێت ھەڵبژاردن بباتەوە".