14 سه‌رۆك شاره‌وانی لە پارێزگای دهۆك دەگۆڕدرێن
K24 - دهۆك
14 سه‌رۆك شاره‌وانی له سنووری پارێزگای دهۆك دەگۆڕدرێن و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان24 ئه‌وه قۆناغی یه‌كه‌مه و گۆڕانكاریی دیكه‌ش ده‌كرێن.
په‌یامنێری كوردستان 24 له دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه، 26-10-2020) د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی پارێزگای دهۆك كۆبووه‌ته‌وه و، بڕیاریانداوه 14 سەرۆکی شاره‌وانیی سنووری پارێزگاكه بگۆڕدرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، ئه‌م گۆڕانكارییانه‌ی كراون، قۆناغی یه‌كه‌مە و له داهاتوودا گۆڕانكاری دیكه‌ش له شاره‌وانییه‌كانی پارێزگاكه ده‌كرێن.