هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جەخت لە بەردەوامیی راهێنان و پشتیوانی پێشمەرگە دەکات

مەسرور بارزانی و جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوە

K24 - هەولێر

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش جەخت لە بەردەوامیی راهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە، 26-10-2020) پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کێڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاووتوێ کرا. جەخت لە بەردەوامیی راهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تيرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

دەقی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا .

لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاووتوێ کرا. جەخت لە بەردەوامیی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تيرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.

هـ.ر.