به‌شیر حه‌داد: له 85%ی خاڵه ناكۆكه‌كان بۆ ده‌نگدان به بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا تێپه‌ڕێندراون
"چه‌ند خاڵێكی كه‌می ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان ماون و به‌منزیكانه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون"
K24- هه‌ولێر:
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی باش له په‌رله‌مان له‌سه‌ر ده‌نگدان به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا هاتووه‌ته ئاراوه و ته‌نیا له 15%ی خاڵه ناكۆكه‌كان ماون، كه له‌سه‌ری رێكبكه‌ون.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، به‌شیر حه‌داد گوتی: چه‌ند خاڵێكی كه‌می ناكۆكی له نێوان لایه‌نه‌كان ماون و به‌منزیكانه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌ون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژی شه‌ممه ده‌نگیان به بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 16 پارێزگا دا، ته‌نیا پارێزگای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وایان بۆ دانیشتنی ئه‌مرۆ هێشته‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و دوو پارێزگایه فره پێكهاته‌یه و پێویسته پێكهاته‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه له‌ناو خۆیان رێك بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردنیان بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیارێكی داوه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌نگ به بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هیچ پارێزگایه‌ك نادرێت، تا پێكهاته‌كانیان له‌ناو خۆیان له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌ون.
H.B