داعش ئەفسەرێکی کوردی شەهید کرد

ھێرش كرایە سەر كێڵگەیەكی نەوتی

K24 – كەركووك

ژمارەیەك چەكدار لە سنووری كەركووك ھێرشیان كردە سەر كێڵگەیەكی نەوتی و ئەفسەرێكی كوردیان شەھید كرد، ھێزە ئەمنییەكانی كەركووكیش رایدەگەیەنن، ھێرشەكە لەلایەن چەكدارانی داعش كراوە.

درەنگانی شەوی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیان کردە سەر بیری ژمارە 10 لە كێڵگەی نەوتی خەبازە، دوای رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ پاسەوانەکانی کێڵگەکە ئەفسەرێکی کوردیان بە پلەی نەقیب بەناوی لەتیف رەحمان شەهید کرد.

 ئەم پەلامارە چەکدارییە لەکاتێکدایە جموجۆڵەکانی داعش لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم زیادیكردووە، هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوام ئۆپەراسیۆن لە دژی ئەو چەکدارانە ئەنجام دەدەن.